»  هەمەڕەنگ
چریكەیك زیانی 1.3ملیار دۆلار بە سناپ چات دەگەیەنێت



 
كایلی جینز (Kylie Jenner) بە هۆی بڵاوكراوەی چریكەیەكەوە لەسەر ماڵپەری سناپ چاتی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان زیانی 1.3 ملیار بە كۆمپانیاكە دەگەیەنێت، چونكە ناوبراو  كە زڕخوشكی كیم كارداشیانە لەسەر ماڵپەڕی تویتر دەڵێت:”ئایا كەسانی تر هەن لەمەولا سناپ چات بەكار نەهێنن یان تەنها منم كە ئیتر بەكاری ناهێنم.. ئەمە مایەی خەمناكییە”. دوابەدوای ئەم بڵاوكراوەیە سناپ چات كە 24.5 ملیۆن كەس هۆگری بوون تووشی دابەزینێكی گەورەی بایەخداری بوو. 
كایلی رەخنەی لەو ماڵپەررە گرتووە بەوەی ناتوانێت گۆڕانكاری لە جێبەجیكردنەكانی بكات و دەبێت بەخۆیدا بچێتەوە، جێی باسە سناپ چات لە لایەن ماڵپەڕەكانی تری وەك فەیسبووك و ئەنستگرامەوە ركابەری زۆر دەكرێت و ئەم هێرشەی كایلیش لەكاتێكدایە كە كۆمپانیاكە لە دۆخێكی ناهەمواری بازرگانیدایە. 
بەڵام دوای ئەو هەلایەی كە كایلی نایەوە ئینجا دەنووسێت :” هێشتا سناپ چات خۆشەویستی یەكەمە”.

‌ 727 جار بینراوه‌
3/17/2018 8:43:35 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved