»  هەمەڕەنگ
یەكەمین فێستیڤاڵی سینەمای لە زانكۆی كەركوك بەرێوەچوو


یەكەمین فێستیڤاڵی سینەمای بە بەشداری بیست و پێنج فیلمی سینەمای  كە سەرجەمیان لە زانكۆكانی عێراق و كولێژە ئەهلیەكان بوون لە زانكۆی كەركوك لە هەفتەی رابردوو بەرێوەچوو. 
زانكۆی كەركوكی رێكخەری فێستیڤاڵەكە، بە دوو فیلم بەشداری فێستیڤاڵەكەی كردبوو هەروەها خەڵاتی دووەمی بۆ باشترین دەرهێنەریش بەدەست هێنا. 
فێستیڤاڵەكەی زانكۆی كەركوك دوو رۆژی خایاند و لە كۆتایشدا یەكەمین و دووەمی باشترین فیلمەكان دەستنیشانكران و خەڵاتیان پێبەخشرا.
جێی باسە بیست و دوو زانكۆ لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەشداری فێستیڤاڵەكەیان كردبوو لە كۆتایی فێستیڤاڵەكەشدا قەڵغانی رێزلێنان بەخشرایە سەرجەم بەشداربوانی فیلمەكان.

‌ 782 جار بینراوه‌
3/17/2018 8:44:13 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved