»  عێراق
بەدیلەكەی ئەنجەرلیك لە عێراق ئەنقەرەو تاران نیگەران دەكات



فراوانكردنی بنكەی سەربازی گەیارە لە لایەن ئەمریكاوە ترس و نیگەرانی ئەنقەرەو تاران و چەند لایەنێكی عێراقی لێدەكەوێتەوە.
سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ (هەواڵ) رایگەیاند :"ئەمریكا بەنیازە بنكەی سەربازی گەیارە گەورەتر بكاتەوەو بیكاتە بەدیلی بنكەی سەربازی ئەنجەرلیك لە توركیا". 
بە وتەی سەرچاوەكە:" ئەمریكا بەنیازە ئامێرو كەرەستە گرنگەكانی ئەنجەرلیك بۆ گەیارەی خوارووی شاری موسڵ بگوازێتەوەو بیكاتە گەوەرترین بنكەی سەربازی لە ناوچەكە".
هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكەی (هەواڵ)، ئەو پلانە ترس و نیگەرانی توركیاو ئێرانی لێكەوتووەتەوەو دەیانەوێت لە رێگەی چەند لایەنێكی عێراقییەوە فشار بخەنەسەر عەبادی بۆ سنورداركدنی قەبارەی سوپای ئەمریكا لە عێراق.
هەر لە كاردانەوەی ئەو پرسە، ئەسكەندەر حەسەن وەتوت پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاساو ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێنجشەممەی رابردوو لە میانەی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا هێرشی توندیكردە سەر حەیدەر عەبادی و بە شاردنەوەی راستییەكان سەبارەت بە قەبارەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق تۆمەتباری كرد.
وەتوت هۆشداریشیدا لەوەی فراوانكردنی بنكەی سەربازی گەیارە بۆ جێگرتنەوەی بنكەی سەربازی ئەنجەرلیكە.
بنكەی سەربازی ئاسمانی گەیارە، یەكێك لە گرنگترین بنكە ئاسمانییەكان بووە لە جەنگی هەشت ساڵەی عێراق ئێراندا و رۆڵی گەورەی هەبووە لە ناردنی فڕۆكە پێشكەوتووەكانی عێراق بۆ بوردمانكردنی ئێران، لە ساڵی 2003ەوە لە لایەن سوپای ئەمریكاوە بەكارهێنراوە، لە ساڵی 2011 رادەستی حكومەتی عێراق كراوەتەوە، بەڵام 2014 دەكەوێتە دەست داعش و دوای رزگاركردنەوەی جارێكی دیكە سوپای ئەمریكا بەكاری دێنێتەوە.
 

‌ 2095 جار بینراوه‌
3/17/2018 8:57:10 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved