»  کوردستان
هەڵبژاردنەكان عەرەب و توركمانەكانی كەركوك دەگـەیـەنێتە تــوركــیا


كەسایەتی و سەركردەكانی عەرەبی سوننەو توركمانی كەركوك بە پاساوی جیاواز بانگهێشتی توركیا دەكرێن و بەپێی زانیارییەكانی (هەواڵ)ـیش پرسی هەڵبژاردن و ئابووری و تەعریبكردنی كەركوك هۆكاری سەرەكی ئەو سەردانانەن.
لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەكان كەسایەتی و سەركردە عەرەبی سوننەو توركمانی كەركوك بە پاساوی جیاواز بانگهێشتی توركیا دەكرێن، لەلایەك ژمارەیەك كاندیدو بەرپرسی توركمان و بەرەی توركمانی بەناوی خولی هەڵبژاردنەوە لە توركیان و پێنجشەممەی رابردووش پارێزگارە سەپێنراوەكەی سەر كەركوك راكان سەعید جبووری بە بیانووی بەشداریكردن لە كۆنگرەیەك بە یاوەری چەند بەرپرسێكی عەرەب و توركمان بە بێ كورد پارێزگای كەركوك بەرەو توركیا كەوتەڕێ، هەمان رۆژیش سەلیم ئەلجبوری لە ئەنقەرە چاوی بە ئیسماعیل قەهرەمان هاوتا توركییەكەی كەوت و داوای كرد توركیا پشكی هەبێت لە سەوداكانی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە سونییەكان.  
بەپێی زانیارییەكانی (هەواڵ) لەو سەردانەدا لە نوسینگەی مەلەفی توركمان لە وەزارەتی دەرەوەی توركی و دەزگای هەواڵگری میت لەگەڵ عەرەب و توركمان پرسی هەڵبژاردن و هەماهەنگی لە نێوان ئەو دوو پێكهاتەیەو بەشداریكردنی كۆمپانیا توركییەكان لە ئاوەدانكردنەوەی شارە كارەساتبارەكانی ناوچە سونییەكان و پرسی تەعریبكردنی كەركوك و سنورداركردنی هەژموونی كورد لە شارەكە تاوتوێكراوە. 

‌ 1002 جار بینراوه‌
3/17/2018 8:57:55 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved