»  کوردستان
لاهور تاڵەبانی داوای لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر دەكات


ئەمڕۆ یەكشەممە لاهور شێخ جەنگی تاڵەبانی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی كوردستان پەیامێكی لەبارەی رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر و رۆژانی دواتر بڵاوكردەوە و تیایدا داوای پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لەو پرسە دەكات .
لەو پەیامەدا كە لاهور شێخ جەنگی ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی كردووە دەڵێت '' بەڕیزان دوای ریفراندۆم و رووداوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر، بەداخەوە لەچەندین لاوە پێش لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون تۆمەتی خیانەت ئاراستەی هەندێك كەس و لایەن كرا، هەرچەندە دەبوو لەجیاتی تۆمەت بەخشینەوەی پێش وەخت، سەرۆكی هەرێم و سەرۆكایەتی هەرێمی ئەوكات كە راستەوخۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بوون، دەبوایە لیژنەی بەدواداچوون و گەیشتن بە راستی رووداوەكانیان لە ئاستی پەرلەمان و حكومەت پێكبهێنایە''.
هەروەها دەشڵێت '' بەڵام بەهەر بیانویەك بێت ئەوە نەكرا، بۆیە لە ئێستادا كە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لەژێر بەرپرسیاریەتی ئێوەدایە داواتان لێدەكەم بۆ دەرخستنی راستیەكان و بەرچاوروونكردنی خەڵكی كوردستان لیژنەیەكی ئاست باڵا بۆ بەدواداچوون و گەیشتن بە راستییەكان سەبارەت بەهۆكارەكانی پاشەكشەی هێزی پێشمەرگە لە خورماتوو تا شنگال لە ١٦ی ئۆكتۆبەر و رۆژانی دوایی ، وە ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی هەندێ لە هەڤاڵانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كرا پێكبهێنرێت''.
لاهور شێخ جەنگی داوا دەكات ئەو لیژنە ئاست باڵایە چاو لە هیچ كەسێك و تۆمەتبار و كەمتەرخەم نەپۆشێت و لە كۆتاییدا ئەنجامەكان بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئاشكرا بكات.

‌ 831 جار بینراوه‌
3/18/2018 12:14:15 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved