»  کوردستان
لە كەركوك كورد پۆستێكی دیكەی لەدەستدا



لە دڕێژەی دەستوەردانەكانی حكومەتی ناوندی لە كاروباری كەركوك كورد پۆستێكی دیكەی لەو شارە لەدەستداو دەدرێتە عەرەبێك.
عەمید میقداد ساڵح ئەحمەد بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی كەركوك بە هەواڵ نیوزی راگەیاند" لە 19 / 3 / 2015 لە بەغدا فەرمانی لابردنم دراو لە 25 / 3 لە پۆستەكەم لادرام".
ئەو ئەفسەرە كوردە وتیشی " لە شوێنی من عەقید ساڵح محەمەد عەلی ئەلجبوری لە شوێنەكەم دانراوە".
سەبارەت بە هۆكاری لابردنەكەی عەمید مقداد وتی : "لەسەر راسپاردەی ئەو لیژنەیە بووە كە بۆ دوبارە دابەشكردنەوەی پۆستەكانی كەركوك دامەزراوە".
بە پێی زانیارییەكانی هەواڵ نیوز عەقید ساڵح لەسەردەمی رژێمی بەعسدا ئەفسەرێكی بەعسی بووە و بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی كەركوك بووە.

‌ 461 جار بینراوه‌
3/26/2018 11:28:56 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved