»  کوردستان
ئەم هەفتەیە ناوی كاندیدەكان دەگەڕێتەوە
 رەوان تاڵیب

 بە وتەی لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆن لەم هەفتەیەدا ناوی كاندیدی لیست و قەوارە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیـَراق بڵاودەكرێتەوە، راشیگەیاند:” تاوەكو ئێستا دیارنییە كاندیدێك  دوورخرابێتەوە”.
عەبدولباست دەروێش، لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لەم هەفتەیەدا ناوی كاندیدی لیست و قەوارە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاودەكرێتەوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”ناوەكان لە بەغداوە وردبینییان لەسەر دەكرێت و دواتر دەگەڕێتەوە لای كۆمسیۆن”. 
بەوتەی لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەدوای وردبینیكركردنی ناوی كاندیدەكان، ئەوكات دەردەكەوێت كەئاخۆ چەند كاندید لە پرۆسەكە دوور دەخرێنەوەو مافی خۆپاڵاوتنیان نابێت، باسی لەوەشكرد:”حزب و لایەنە سیاسییەكان ئەگەر هەر كەسێكیان دووربخرێتەوە لە پرۆسەكە بەهۆی هەر هۆكارێكەوە بێت، ئەوە خۆیان ناوی یەدەگیان هەیەو لە شوێنی دادەنرێت كە لەگەڵ ناوەكان ناردوویانە”. 
عەبدولباست دەروێش، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”تاوەكو ئێستا بەهیچ شێوەیەك دیار نییە كە كەسێك لابردرا بێت و دەركرابێت، تاوەكو ئەو كاتەی لە بەغداوە وردبینی لەناوەكان  نەكرێت و نەگەڕێتەوە بۆ لای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان”.


‌ 641 جار بینراوه‌
3/31/2018 7:41:02 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved