»  کوردستان
 بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كەركوك دەگەڕێتەوە شارەكە
 رەوان تاڵیب

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كەركوك دەگەڕێتەوە شارەكەو بەڕێوەبەرەكەشی دەڵێت:” تەواوی كارەكانمان دەكەین و هیچ كێشەیەكیشمان نییە”.
خەلیل رەحیم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لەدوای دەستبەكاربوونمان وەك بەڕێوەبەر بە باشمانزانیوە بەڕێوەبەرایتییە كە بگەڕێنینەوە ناو شاری كەركوك ئەوەش لە پێناو  كارئاسانی بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان”، ئەوەشیخستەڕوو:”سەرجەم كارەكانمان وەكو پێشوترەو هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا نەكراوە، تەنها بەهۆكاری ئەمنی شارەكە مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە كەركوك دابەشناكرێت”. 
بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كەركوك، وتیشی “ئەگەر چی بەهۆی رووداوەكانی ساڵی رابردووەوە نیوەی بینای بەڕێوەبەرایەتییەكەیان سوتێنراوەو  كۆمەڵێك نوسراوو مامەڵە سوتێنراون و پارە لە نێویدا دزراوە، بەڵام لە ئێستادا گەڕاوینەتەوە سەر كارەكانی پێشوو”. هەروەها باسی لەوەشكرد:” بەبەشمانزانیوە بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بهێنینەوە ناو شاری كەركوك بۆ  كار ئاسانی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان”.
خەلیل رەحیم، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” نوسراوەكانمان لە ئێستاشدا بۆ خوێندكارانی خوێندنگە ئەهلییەكان یاخود زانكۆ و پەیمانگەكانی شارەكە دەكرێت و ئەوانیش كار ئاسانیان بۆ دەكەن”، راشیگەیاند:”تاوەكو ئێستا هیچ نوسراوێكمان نەگەڕاوەتەوە لەبەر ئەوەی ئێمە بەڕێوبەرایەتییەكی سەر بەهەرێمی كوردستانین”. 
لە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوودا، بارەگای بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كەركوك لە روداوێكی نامۆدا سوتاو كارەكانیان گواستەوە ناحیەی قەرەهەنجیر.




‌ 754 جار بینراوه‌
3/31/2018 7:42:45 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved