»  کوردستان
كار بۆ قەرەبوكردنەوەی زیانلێكەوتووانی خورماتوو دەكرێت
 رەوان تاڵیب

 لە ئێستادا كار بۆ قەرەبووكردنەوەی خانووە زیانلێكەوتووەكانی خورماتوو دەكرێت، كە لە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەردا زەرەر مەندبوونە”.
مەلا كەریم شكور، لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە ئێستادا كار بۆ قەرەبووكردنەوەی خانووە زیانلێكەوتووەكانی خورماتوو دەكرێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”كارەكان لە سەرەتادایەو لە ئێستادا لە رێگای دادگاكانەوە هاوڵاتیان پشتڕاستیدەكەنەوە كە خانووەكانیان تەقێنراوەتەوە و تاڵان كراون”. 
بەوتەی لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، تاوەكوئ ئێستا هەوڵی ئەوە دەدەن لە رێگای دادگاوە كاربكەن بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بچن و بەفەرمی لە دادگا بیسەلێمنن كە خانوەكانیان زیانی بەركەوتووە، روونشیكردەوە:”وەكو سەرەتا بۆ ئەو خانوانەیە كە تاپۆن و مامەڵەی رەسمیان هەیە”. 
مەلا كەریم شكور، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”هەنگاوی داهاتووی كارەكان رەوانەكردنی مامەڵەكان بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی عێراقە تاوەكو كاری لەسەر بكەن”، باسی لەوەشكرد:”تاوەكو ئێستا 50% هاوڵاتیان گەڕاونەتەوە قەزاكە، بەڵام بەهۆی جموجۆڵی داعش لە سنورەكە هاوڵاتیان بە راڕایی دەژین”. 
لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نشتیمانی كوردستان، راشیگەیاند:”لەم هەفتەیەدا وەكو یەكێتی بنكەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە خورماتوو دەكەینەوە”. “.
 



‌ 201 جار بینراوه‌
3/31/2018 7:43:52 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved