»  کوردستان
تەجاوز كێشە دەخاتە نێوان عەرەب و توركمانی كەركوك



دوای بڕیارەكەی راكان جبوری، پارێزگای كەركوك بە وەكالەت، سەبارەت بە رووخاندنی زیادەڕۆییەكان، كێشە دەكەوێتە نێو عەرەب و توركمانەكانی شارەكەوە، بەتایبەتی شیعەكان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (هەواڵ) كەوتوون:” توركمانەكان بە تایبەتی توركمانە شیعەكان كە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە دەستیان كردووە بە دروستكردنی بینای بازرگانی و خانو بەرە بەتایبەتی لە گەڕەكی تسعین كە چەقی بوونی توركمانی شیعە مەزهەبە لە شارەكە، بڕیارەكەی پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت كە لە نەتەوەی عەرەبەو سوننە مەزهەبە، لە دژی نەتەوەی توركمان بە تایبەت شیعەكان دەزانن”.
سەرچاوەكە وتیشی:” توركمانە شیعەكان دەیانەوێت ئەو كارەی راكان جبوری وەكو رەفتارێكی مەزهەبی بۆ بەغدا وێنا بكەن و بۆ ئەوەش لەهەوڵی دەستەبەركردنی پشتگیری هادی عامری و مەرجەعییەتە دینییەكانی شیعەكانن”

‌ 444 جار بینراوه‌
3/31/2018 7:47:11 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved