»  کوردستان
ئاسۆشیتپرێس : بەغدا زانیاری لەسەر هێرشەكانی نێوان كەركوك و خورماتوو هەبووە


ئاژانسی ئاسۆشێتپرێس لە راپۆرتێكیدا رۆشنایی دەخاتە سەر پەلامارەكانی داعشی ئەم دواییەی نێوان كەركوك و خورماتوو رایدەگەیەنێت پێشتر حكومەتی عێراقی ئاگادار كراوەتەوە، بەڵام هیچ پەرچە وەڵامێكی پێشوەختەی نەبووە.
ئاژانسەكە لەسەر زاری چەند بەپرسێكی ئەمنی عێراقی دەڵێت: لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا نزیكەی (150) كەس بەهۆی هێرشە چەكدارییەكانی داعشەوە لە هەموو عێراق گیانیان لەدەستداوە. 
ئەمە لە كاتێكدایە لە كانوونی یەكەمی پارساڵ عێراق سەركەوتنی بەسەر داعش راگەیاندو دوایین پارچە زەوی خاكی عێراقی لە داعش پاككردەوە، بەڵام هەر لەو ماوەیەدا لە چەندین شوێنی باكووری وڵاتەكە هێرشی چەكداری روویداوەو قوربانی زۆری لێكەوتۆتەوە.
ئاژانسەكە راشیگەیاند:” هۆكارەكانی بوونی گرژی و ئاڵۆزی لەو ناوچانە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی بۆشایی لە رووبەرێكی بەرفراوان لەنێوان هێزەكانی ئیتحادی عێراقی و پێشمەرگە لەو ناوچانە.





 






‌ 769 جار بینراوه‌
3/31/2018 7:50:44 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved