»  کوردستان
كەناڵی توركمان ئیلی لە شەنگال سیخوڕی بۆ توركیا دەكات



كەناڵی “توركمان ئیلی” زمانحاڵی بەرەی توركمانی چەندین گرتەی ڤیدیۆیی و وێنە نمایش دەكات گوایە سەربازگەی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانە لە قەزای شەنگال. 
یالمان هاجەر ئۆغڵو بەڕێوەبەری گشتی كەناڵی ناوبراو لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ كەناڵی ئەنادۆڵی توركی ئاشكرایدەكات :”ئامانج لەو گرتانە نەهێشتنی گومانە لەلای هەندێك بەرپرسی عێراقی سەبارەت بە راگەیاندنەكانی توركیا لەمەڕ بوونی (PKK) لەو ناوچانە، هاجەر ئۆغڵو لەلای خۆیەوە ئەمە بە كارێكی نیشتمانی ناودەبات، بەڵام مەبەستی رێگەخۆشكردنە بۆ ئەجێندای هەرێمایەتی بە تایبەت توركیا بۆ ئەوەی زیاتر بێتە ناو خاكی هەرێم و عێراقەوە، ناوبراو راشیگەیاند:” پەیامنێرێكی كەناڵەكەیان چاوپێكەوتنی لەگەڵ چەكدارێك كردووە گوایە گەریلایەو بە پەیامنێرەكەی وتووە “ژمارەی گەریلاكانی (PKK) لەو ناوچەیە دەگاتە سێ هەزار كەس و لەسەر دەستی پسپۆران راوێژكاران مەشق دەكەن، بەڵام ئەوەی ئاشكرا نەكرد:” مەشقكاران سەر بە چ هێز و لایەن یان وڵاتێكن. 
هاجەر ئۆغڵو لە كەناڵە توركمانییەكە وێنەو گرتەكانی بەهەردوو زمانی عەرەبی و توركی بڵاوكردۆتەوەو دەڵێت: بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە رێگەی سەرچاوەكانمانەوە لە موسڵ دەسكەوتوون پارتی كرێكارانی كوردستان ئێستا بەرەو ناوچەی خانەسووری سنووری سێگۆشەی (عێراق ـ سوریا ـ توركیا) كشاونەتەوە، بەڵام بەشێك لە ئەندامانی سەنتەری پرۆسەكان هێشتا هەر لە شەنگال لەناو بارەگاكانی خۆیان ماون.

 

‌ 783 جار بینراوه‌
3/31/2018 7:52:45 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved