»  کوردستان
بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە ئەمریكا فشار دەكاتە سەر بەغداو عەبادیش نەرمی دەنوێنێت
 رەوان تاڵیب

گفتوگۆ لەنێوان هێزی پێشمەرگەو هاوپەیمانان و عێراق هەیە بۆ هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق لەناوچە دابڕێنراوەكان هاوشێوەی پێش ساڵی 2014، فشارەكانی ئەمریكاو هەڕەشەی داعشیش عەبادی ناچار بە نەرمی نواندن دەكەن .  
فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، لە لێدوانێكدا تایبەت بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”گفتوگۆیەك لە نێوان هێزی پێشمەرگەو هاوپەیمانان بەتایبەت ئەمریكا هەیەو باس لەوە كراوە كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان بە میكانیزمی پێش ساڵی 2014 بگەڕێتەوە بۆ هەماهەنگی پێشمەرگەو سوپای عێراق”، ئەوەشیخستەڕوو:”بەتایبەتی بۆ بازگەی هاوبەش و هەماهەنگی و هێزی هاوبەش و ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە كەركوك و دیالەو ناوچەكانی موسڵ”. 
بەوتەی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، هاوپەیمانان پشتیوانی لە سەر لە نوێ دەستپێكردنەوەی ئەو پرۆسەیە دەكەن، وتیشی:”وەزارەتی پێشمەرگەو حكومەتی هەرێمیش رەزامەندن لەسەر ئەو پرۆسەیە”، فەریق جەبار ، راشیگەیاند:”ئەوەی ماوەتەوە هاوپەیمانان لەگەڵ لایەنی عێراقی رێكبكەون ئەو كاتەی ئەوان ئامادەكاری تەواویانن هەبوو ئەوە ئێمەش وەكو وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەین”.
هەرچەندە فەریق یاوەر جەختدەكاتەوە كە گوێیان لە حكومەتی عێراق نەبووە و هیچ دانیشتنێكی رەسمی نەبووە لە نێوانیان و دەڵێت “ رەنگە هەندێ خەڵك و كەسایەتی بۆچونی خۆی بدات لەسەر ئەو بابەتەو هیچ دانیشتنێكی رەسمی نییە”، بەڵام حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا بەشێوەیەك ئاماژەی بەوەدا كە:” دەكرێ هەماهەنگی لەنێوان هێزە عێراقییەكان  پێشمەرگە لەپێناو چەسپاندنی ئەمنییەتی ناوچە دابڕێنراوەكان هەبێت”.
عەبادی راشیگەیاند:” سیستمی ئەمنی عێراقی بەپێی دەقەكانی دەستور  یەكەو هێزی پێشمەرگەش بەشێكە لەو دەزگایە”.. 
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، باسی لەوەشكرد:”لایەنی هاوپەیمانان هاوبەشە لەو پرۆژەیە كە پێش ساڵی2014 هەبووەو ئەوانیش بەشێكی چالاك بوونە لەو لەو میكانیزمە هاوبەشەی كە هەبووە”، ئاشكراشیكرد:”، ئێستاش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لە عێراقن بۆ شەڕی داعش و هاوكاری عێراق و پێشمەرگە دەكەن، بینیویانە دوای ئەوەی داعش نەما لە شارەكان كردەوەی تیرۆریستی زیاد دەبێت لە دەوروبەری كەركوك و دیالەو حەمرین بۆ رێگەگرتن لە كردەوەی تیرۆریستی و هەماهەنگی تر هەموو هێزەكان هاوبەش بن بۆ شەڕی تیرۆر، لەبەر ئەوەیە ئەوان دەیانەوێ جارێكی دیكە ئەو كارە هاوبەشە بگەڕێتەوە”.


‌ 955 جار بینراوه‌
3/31/2018 8:00:15 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved