»  پەڕەموچ
ئەم هەموو بێ تۆییە چی لێبكەم؟!
ئەحمەد شەفیق (رۆژ)



تۆ.. بەشی دوو سەدەم دەكەیت،
بەشی ئەشقم دەكەیت تا هەتایە،
تەنیا تۆ!
بەسیت بۆ پڕكردنەوەی هەموو بۆشاییەكانن،
هەمو بێدەنگیەكانم،
خاڵیكردنەوەی دڵتەنگیەكانم،
بەڵام تۆ لێرە نیت،
پێم ناڵێی ئەم هەموو بێ تۆییە چی لێبكەم؟
بۆ كوێی بەرم؟
لە كوێی دانێم؟
تەنیا تەماشایەكی تۆ،
سەردێری هەزار شیعری رەنگاوڕەنگە،
سەرچاوەی هەزار خەیاڵی
قوڵ و مەنگە.
تەنیا تەماشایەكی تۆ
بۆمن بەسە!!
خەونی تەمەنێك فڕینم دێنێتە دی،
بەڵام تۆ لێرە نیت،
پێم ناڵێی چۆن.. 
ئەم هەموو بێتۆییە پڕكەمەوە؟
پێم ناڵێی چۆن.. 
ئەم هەموو بێ تۆییە لاڵكەم؟
تەنیا ئەو دڵە كوخینە تەنگەت
بۆمن بەسە، تاهەتایە بڵێم،
نیشتیمانم لە ئاسمانی باڵندەكان فراوانترە.
گەر دەتزانی لەشیعرەكانمدا چەند زۆریت،
چەندجار باڵە گەورە و پەڕە سپیەكانتم
لەبنمیچی هەموو هەوری دێڕەكانم 
بەرز بەرز راگرتوە،
هەرگیز سوپاسی تەنیاییت،
پێشكەشی ئەم دڵەی خۆم نەدەكرد.

‌ 894 جار بینراوه‌
3/31/2018 8:30:13 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved