»  پەڕەموچ
ئەشقی خاك
شیعرەكانی دڵ



لەبیرت دێت پێمئەوتی
عاشق مەبە بەچاوانم
دڵم داوە بە نیشتیمان
من ئاشقی كوردستانم

ئاشق مەبە، كوانێ ئێستا
رێزی ئەشق وەك خۆی ماوە؟
مرۆڤەكان لەیەك ناچن
ئەشقی جاران كوانێ ماوە؟

بەگوێم بەكەو ئاشقم مەبە
بادڵمان ئاشقی وەتەن بێ
گیان ببە خشین لەپێناوی
نەك زەلیل و مات و مەن بێ

ئیتر باسی ئەشق مەكە
من ئاشقی هیچ كەس نابم
دڵم داوە بە نیشتیمان
قەت لە ئامێزی تێر نابم

‌ 792 جار بینراوه‌
3/31/2018 8:42:33 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved