»  شۆک
لەكەمپێك چارەسەری دەرونی بۆ منداڵانی ئێزیدی دەكرێت





نزیكەی 120 منداڵی كوردی ئێزیدی لە كامپی قادیە ی پارێزگای دهۆك چارەسەری دەرونیان بۆ ئەنجام دەدرێت تاوەكو جارێكی تر بتوانرێت بخرێنەوە نێو كۆمەڵگە بەجۆرێك ئەو منداڵانە هەندێكیان تاوەكو ئێستاش نازانن كەسوكاریان لە كوێیە و تەنانەت هەندێكیان زمانی دایكیشیان بیرچۆتەوە و فێری زمانی تر بوون.
نوێنەرانی كەمپی قادیە دەڵێن: سەرەڕای رزگاربوونیان لەدەستی داعش، هێشتا سەدان منداڵی كوردی ئێزدی لە رەوشێكی دەروونی خراپدان و بەشێكیان لە كەمپەكە چارەسەری دەروونی وەردەگرن.
لەگەڵ هاتنی داعش لە ساڵی 2014 سەدان منداڵی كوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە رفێندران و لە كامپەكانی رێكخراوەكەدا راهێنانیان پێدەكرا بۆئەوەی خۆیان بتەقێننەوە و ببنە چەكداری داعش. ئێستاش دوای رزگاركردنیان بەشێكیان لە كامپی قادیەی پارێزگای دهۆك نیشتەجێ كراون و رۆژانە بە یاریكردن و وانە و فێركاریەوە سەرقاڵ دەكرێن، تا لەروی دەروونیەوە بگەڕێنرێنەوە بارێكی ئاسایی.

‌ 803 جار بینراوه‌
3/31/2018 8:51:28 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved