»  شۆک
عێراق و نەتەوە یەكگرتوەكان لەسەر هاوكاری كردنی ئاوارەكان رێكدەكەون




بەپێی پلانێكی هاوبەشی حكومەتی عێراق و نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ساڵی 2018، هەوڵ بۆ كۆمەك و هاوكاری و سەقامگیركردنی ئاوارەكان دەدرێت.
وەزارەتی پلاندانانی عێراقی جەخت لەوە دەكاتەوە كە نزیكی ملیۆنێك و 800 هەزار ئاوارە لە عێراق هەن و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵێكی هاوبەشی عێراق و نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ ژیانی ئاوارەكان لە ئارادایە و هەروەها رایدەگەیەنێت دەبێت هەموو هەوڵێك بدرێت، بۆ هاوكاریكردنی ئاوارەكان.
پلانەكە لەڕاگەیەندراوێكی هەردوولادا، باس لەهەماهەنگی هاوبەشی حكومەتی عێراق و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات، لەبەردەوامبوونیان لە هاوكاری مرۆیی و باشتر بەهاناوەچونی ئاوارە و زەرەرمەندەكانی عێراق و شەڕی داعش.
بەپێی ئامارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان نزیكەی نیوەی ئەو ژمارەیەی ئاوارەكان منداڵن پێویستیان بە هاوكاری مرۆیی هەیە.

‌ 311 جار بینراوه‌
3/31/2018 8:53:25 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved