»  وەرزش
بۆ دیاریكردنی نوێنەری كەركوك لە خولی پلە یەكی عێراق سەورەو گازی باكور یاریی یەكلاكەرەوە دەكەن



یەكێتی تۆپی پێی كەركوك  هەفتەی  رابردوو لەگەڵ نوێنەری یانەی سەورە یەكەم خولی پلە یەكی كەركوك و یانەی گازی باكور سێهەمی  وەرزی رابردووی خولی پلە یەكی عێراق كۆبووە ، لە كۆبوونەوەكە بڕیاردارا دوویاری ( چوون و هاتن ) لە نێوان هەردوو یانەكە ئەنجام بدرێت، یەكەم یاری رۆژی 6/4 داهاتوو لە یاریگای یانەی سەورە بەڕێوەدەچێت و یاری دووەمیش رۆژی 10/4 لە یاریگای گازی باكور بەڕێوەدەچێت.  
عەزیز مورشید جێگری سەرۆكی یەكێتی پێی كەركوك بۆ (هەواڵ) وتی: “  لە ئەگەری یەكسانبوونی هەردوو یانە لە ئەنجام و گۆڵی تۆمار كراو، پەنا دەبرێتەبەر گۆڵی تۆمار كراو لە یاریگای ركابەر و گەر یەكسانبون لەم دۆخەدا بە لێدانی یەكلا كەرەوە براوەیان دیاری دەكەین . 




 

‌ 670 جار بینراوه‌
3/31/2018 8:59:01 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved