»  وەرزش
فەرمان رەحمان : قەیرانی دارایی تەنگی پێهەڵچنیوین




 وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 31/3/2018 و  لە شاری هەولێر ركابەرییەكانی جەولەی یەكەمی خولی پاسكیلسواری یانەكانی عێراق / ناوچەی باكور كۆتایی پێبێت بە بەشداری پێنج یانەی كەركوك لە ئاست جیاوازەكانی خولەكەدا.
یانەی سۆلاف كە پێش ساڵێك لەمەوبەر لەسەر ئاستە جیاوازەكاندا ركابەری یەكەم ودووەم بوون، لەم ساڵەدا تەنها لە ئاستی تازەپێگەیشتووان بەشداری دەكات.
سەبارەت بە هۆكارەكەشی  فەرمان ڕەحمان، راهێنەری تیپی پاسكیلسواری یانەی سۆلاف بۆ (هەواڵ) وتی: “ لەم ساڵدا تەنها بە تیپی تازەپێگەیشتووان بەشداری  دەكەین، چونكە قەیرانی دارایی هۆكاری سەرەكیە بۆ  ئەوەی نەتووانین لە ئاستەكانی تردا بەشداربین سەرباری ئەوەی یاریزانمان هەبوون، بەڵام یانەكە نەیتووانی پاڵپشتی داراییان بكات بۆ ئەوەی بەردەوام بن “.
 فەرمان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” گەر دۆخەكە بەمشێوەیە بەردەوام بێت ئەوە یارییەكە روو لە نەمان دەكات”.

‌ 878 جار بینراوه‌
3/31/2018 9:01:24 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved