»  وەرزش
تەبارەك عەلی: گرفتی سەرەكی گۆڕەپان و مەیدان نەبوونی راهێنەری پسپۆرە





تەبارەك عەلی یەكێكە لە كچە وەرزشكارە دیارەكانی كەركوك لە یاری گۆڕەپان و مەیداندا،  لە دیدارێكیدا  لەگەڵ لاپەڕەی وەرزشی ( هەواڵ)دا تیشك دەخاتە سەر ژیانی وەرزشی خۆی و ئاماژە بەوەشدەكات:” گرفتی سەرەكییان نەبوونی راهێنەری بە ئەزموون و پسپۆرە . 

*تەبارەك كێیە ؟ 
- ناوم تەبارەك عەلی-ـە و تەمەنم 18 ساڵەو خوێندكاری كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی كەركوكم . 
*دەستپێكت لە وەرزشدا چۆن و كەی بوو ؟ 
- ژیانی وەرزشیم لە 2014 بە یاریی تۆپی باسكە دەستپێكردو هەڵبژێردرام بۆ هەڵبژاردەی پەروەردەی عێراق، كە پلەی یەكەمی پاڵەوانێتی وڵاتانی كەنداوی بەدەستهێنا ، بەڵام لە 2017 رووم كردە یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان . 
*كێن ئەو كەسانەی  كە كاریگەرییان هەبووە بۆ سەركەوتنت لە وەرزشدا ؟ 
- بێگومان بۆ كچە وەرزشكار  پاڵپشتی خانەوادە زۆر گرنگە، منیش خانەوادەكەم كە وەرزشكارن هانیاندام و وەرزشیان لە لام خۆشەویست كرد.
* دەستكەوتە وەرزشیەكانت چین؟ 
- ماوەیەكی كەمە رووم لە یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدان كردووە بە تایبەتی یارییەكانی هەڵدانی ڕم و قورسایی لەگەڵ دەستكەوتە وەرزشیەكانم زۆر باشن و لە دوایین پاڵەوانێتی یانەكانی عێراق لە هەڵدانی ڕم و قورسایی پلەی دووەم بەدەستهێناوە و لە سەر ئاستی زانكۆكانی عێراقیش لە هەڵدانی ڕم پلەی  سێهەم و لە هەڵدانی قورسایی پلەی دووەمم بەدەستهیناوە . 
* وەكو كچە وەرزشكارێك چۆن دەڕوانیتە  وەرزش بە گشتی ؟ 
- بە قەبارەی ئەوەی جیهانێكی جوانە بە هەمانشێوە گرفتی تێدایە بە تایبەتی بۆ كچان بە چەندین هۆكار بە تایبەتی ئێمە لە كۆمەڵگایەكی رۆژ هەڵاتین . 
* لەكاروانی وەرزشیتدا رووبەڕووی هیچ گرفتێك بوویتەتەوە ؟ 
- وەكو وتم ئێمە لە كۆمەڵگایەكی رۆژهەڵاتین، بێگومان تووشی ناڕەحەتی و قسەی ناشیرین بوومەتەوە بە هۆی تێڕوانینی كۆمەڵگا بۆ كچانی وەرزشكار . 
* گرفتەكانی بەردەم گەشەكردنی یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدانی كەركوك چین ؟
- لە راستێدا لە كەركوك چەند گرفتێكمان هەیە وەكو نەبوونی راهێنەری خاوەن ئەزمون و پسپۆرە لە یارییە جیاجیاكانی گۆڕەپان و مەیدان، راهێنەرمان هەیە، بەڵام لەسەر ئاستی ناوخۆیی و سنوردارن .



‌ 1124 جار بینراوه‌
3/31/2018 9:04:00 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved