»  شەکری تاڵ
 ‎راپەڕین لە خەونی دیموكراسیەوە بۆ واقعێكی تۆتالیتاری



‎راپەڕینی ساڵی بەهاری 1991 لە هەرێمی كوردستان دژی ستەمی دەسەڵاتی دیكتاتۆری سەدام حوسێن و بۆ ئازادی و دیموكراسی و لیبراڵی ئەنجامدرا ، ئەمەش دوای ئەوە هات كە هێزی بەعس لەجەنگی گەردەلولی بیاباندا بەرانبەر بە هاوپەیمانان لەوڵاتی كوەیت گورزێكی گەورەی بەركەوت و بوە هۆی لاوازبونی سوپا و دەسەڵاتی بەعسی لە عێراق لە رووی ئابوری و سەربازییەوە، هەروەها بووە هۆی رەخساندنی هەلێكی لەبار بۆ میلەتی كورد تاكو دژی حكومەتی بەعس راپەڕن، ‎بەڵام ئەو خەونەی كە میلەتی كورد بە ئازادی و دیموكراسی دەیبینی هەر زوو لەلایەن حیزبە كوردیەكانەوە رووبەڕووی لەباربردن بوەوە، ئەمەش وایكرد بەجۆرێك میللەتی كورد توشی وەڕسبوون ببێت و زۆربەی تاكی كورد ئاوات بە دەسەڵاتی بێگانەو داگیركەر  بخوازێت، ئەو هۆكارانەی وایكرد میلەتی كورد لە راپەڕین پەشیمان بێت :-
‎* پیسخۆری و مۆنۆپۆلكردن و قۆرخكردنی سەرجەم خێرو بێری هەرێم و دەست بەسەردا گرتنی بۆ خزمەتی شەخسی و حیزبی و پەراوێزخستنی میللەت و بەكارهێنانی مۆلكی گشتی و پۆستی حوكمی بۆ مەرامی تایبەت.
* لەدەستدانی متمانە و نەمانی مستداقیەتی دەسەڵاتدارانی هەرێم، پێدانی بەڵێنێكی زۆر بە هاوڵاتیان و (جێبەجێنەكردنی ئەو بەڵێنانە، ئەمەش زیاتر لە كاتی بانگەشەو هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا زۆر بەرگوێ و بەرچاو دەكەوێت.
‎* ئەنجامدانی كردەی تیرۆریستی فیكری و سەركوتكردن و لەناوبرنی دەنگی ئازاد و قبوڵنەكردنی رەخنە .
‎* پێنەدانی مافی سەرەتایی هاوڵاتیان و بڕینی داهات و قوتی میلەت، قومار كردن بە چارەنوسی وڵات و گەل و فرۆشتنی هاوڵاتیان و خاكی هەرێم و ناعەدالەتی یاسا و نایەكسانی كردن لەنێوان خەڵكدا.
‎*  كێشەو شەڕی حیزبی لەناوخۆدا رێكنەوتن و لەكەداركردن و هەوڵدان بۆ لەناوبرنی یەكتری و هەبوونی عەقڵیەتێكی فیوداڵیزمی (دەرەبەگایەتی) زاڵ.
‎ئەم هۆكارانەو دەیان هۆكاری تریش ئەو قەناعەتەی لای زۆربەی تاكی كورد دروستكردوە كە هەژمون و دەسەڵاتی كوردی هەرگیز ناتوانێت دادپەروەرانە حوكم بكات، ‎بەداخەوە ئەو دەستكەوت و  ئازادییەی كە میللەتی كورد بە خوێنی خۆی و برسێتی  بەدەستی هێناو حوكمی دیكتاتۆرێكی بێگانەی لابرد، بەڵام زەمینەیەكی لەباری رەخساند بۆ دروستبوونی دەیان دیكتاتۆری ناوخۆیی تر.

ئیمزا
یوسف تاها


‌ 308 جار بینراوه‌
3/31/2018 9:11:55 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved