»  هەمەڕەنگ
ئەسپرین لاوازی سێكسی چارەسەر دەكات




لە لێكۆڵنەوەیەكی نوێدا خواردنی حەپی ئەسپرین بە شێوەی رێك و لەكاتی خۆیدا توانای سێكسی لەلای پیاوان بەرز دەكاتەوە
پسپۆران لە زانكۆی میدبۆلی توركی بە بەشداریپێكردنی (184) پیاو كە بە تووشی لاوازی سێكسی بوون و تەمەنیان لە نێوان (44 ــ50) ساڵ دەبوو كران بە دوو گرووپ و بۆ ماوەی شەش هەفتە یەكەمیان حەپی ئیسپرینی (100)ملمیان وەردەگرت و هەرچی گرووپی دووەمە حەپی ئیسپرینی وەهمییان پێدەدرا. 
لە دەرەنجامدا دەركەوت گرووپی یەكەم بەبەراورد بە گرووپەكەی تر توانای سێكسیان روو لەباشتربوون كردووە.
د. زەكی بەیرەقدار دەڵێت:" هۆكاری ئەمە توانەوەی ئەسپرینە لەناو خوێندا كە دەبێتە هۆی پاككردنی موولولەكانی خوێن و راماڵینی چەوری و تەرمۆپۆكسانی وشكەوەبوو لەناو موولولەكانی خوێن، بەوەش بڕێكی زۆری خوێن دەگاتە كۆئەندامی زاوزێ‌ لەلای پیاوان". 


‌ 624 جار بینراوه‌
3/31/2018 9:14:51 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved