»  هەمەڕەنگ
 ئایلان دەچێتە بەغدا


دەرهێنەری ناوداری كورد جوبرائیل ئەبوبەكر، بە فیلمی سینەمایی (ئایلان) بەشداری لەفێستیڤاڵێكی سینەمایی نێونەتەوەیی لەشاری بەغدا دەكات. 
دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی فێستیڤاڵەكەوە، رایگەیاند:”فیلمی (ئەیلان) لەخولی سێهەمی فێستیڤاڵی 3 خولەك لە 3 رۆژی سینەمایی بەغدا بەشداری پێشبڕكێی سەرەكی كرد”، ئەوەشیخستەروو:”فیلمی (ئایلان)ی بەسپۆنسەری زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە”.
بەوتەی ئەو دەرهێنەرە، چیرۆكی فیلمەكە باس لە ئەیلان كوردی دەكات كە لەسوریا شەڕ دەستپێدەكات لەگەڵ خێزانەكەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو توركیا بەڕێدەكەون، بەڵام لەوێ لە رێگەی گەیشتن بەكەناری ئارامی شەپۆلەكانی دەریا دەیكاتە قوربانی، هەروەها باسی لەوەشكرد:”فیلمی سینەمایی (ئەیلان)  ئومێد رۆژ، كاری مۆسیقای فیلمەكەی جێبەجێكردووە و هەروەها ئالان رۆژبەیانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمەكەی جێبەجێ كردوە”.
جوبرائیل ئەبوبەكر رەحمان لەدایكبوی ساڵی 1983ی شاری هەولێرە، لەساڵی 2010ەوە كاری دەرهێنانی سینەمایی دەكات و دواین كاریشی سینەمایشی فیلمێك بوو بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) كە لەدەیان فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانیدا بەشداری كرد.

‌ 321 جار بینراوه‌
3/31/2018 9:15:23 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved