»  هەمەڕەنگ
لەرۆژی جیهانی شانۆدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە سێ هونەرمەند


رۆژی سێشەمەی رابردوو 27/3/2018 بەبۆنەی رۆژی جیهانی شانۆوە، ماڵی رۆشنبیری كەركوك، خەڵاتی رێزێنانی بەخشیە سێ لە شانۆكاری كورد و عەرەب و توركمانی شارەكە. 
سەرەتای مەراسیمەكە بە ساتێك بەبێدەنگی دەستی بەكارەكانیكرد و دواتر لەلایەن محەمەد خزر، مامۆستای پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی كەركوك، وتەیەك دەربارەی مێژووی دروستبونی شانۆی جیهانی و شانۆی عێراق بەتایبەتی پێشەكەشكرا. 
دواتریش لە میانی مەراسیمەكەدا، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە هەریەكە لە لە تاریق ناسح  و هیشام نازم و رائید حاتەم، لە پای كار و چالاكیەكانیان و خزمەتكردنیان بە بواری شانۆ لەشارەكە، لای خۆشیانەوە هەرسێ شانۆكار سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی ماڵی رۆشنبیری كەركوك كرد، لە بەرانبەر بەسەركردنەوەی هونەرمەندان و شانۆكاران. 

‌ 353 جار بینراوه‌
3/31/2018 9:16:10 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved