»  چز
بە وتەی پشتیوان سادق بێت دۆخی هەرێم لە سعودیاو ئیمارات و یەمەن و عێراق زۆر باشترە، ئەی بۆ ئەتانوت دەیكەین بە دووبەی پایتەخی ئیمارات؟! ئێستا بۆ لەوێ باشترت كرد؟!


* بە وتەی پشتیوان سادق بێت دۆخی هەرێم لە سعودیاو ئیمارات و یەمەن و عێراق زۆر باشترە، ئەی بۆ ئەتانوت دەیكەین بە دووبەی پایتەخی ئیمارات؟! ئێستا بۆ لەوێ باشترت كرد؟!
 * ئاسایشە پارتییە بێ ئیشوكارەكە نەیزانی لەویش بێ ئیشتر هەیەو لە فەیسبوك سۆراخی دەكەن و هەرچی وێنەی لەگەڵ مەسئولە پارتیەكان هەیە بڵاویدەكەنەوە!
* شێخ جەعفەر وەكو ئەوەی ئێمە نەزانین هۆكاری چییە دەلێت: كەلێن كەوتۆتە نێوان ئێمەو هاوڵاتیانەوە، ئەزیزم كە تۆ لەنێو ئۆتۆمبیلی درع و جام رەش و باغ و ڤێلادا بیت، كەلێن هەر دروستدەبێت. 
* بەرهەم ساڵح دوای بیست ساڵ لە بەرپرسیارێتی حكومی و حیزبی ئەڵێ: هاتووم دژی گەندەڵی بوەستمەوە، ئەزیزم شتێكی تر بێژە ئەوە زۆر كۆنە! 
* هەرچی یەكێتی هەیە ئەمجارەیان دڵیان ئاوی خواردەوە، چونكە لە فەلتەی چەقۆو دەمانچەكەی نێچیر بارزانیدا، قوباد تاڵەبانی لەتەنەشیتی نەبوو!
* سێ ساڵە مووچەی فەرمانبەران بڕاوە كەس خۆی ناكاتە خاوەنی، لەپڕ هەرچی حزب و كاندیدە رەحمیان جووڵاو لەگەڵ فەرمانبەرە خۆپیشاندەرەكان سێڵفی دەگرن.

‌ 1007 جار بینراوه‌
3/31/2018 9:17:22 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
123
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved