»  کوردستان
سەرۆكی لیستی یەكێتی لە كەركوك كشایەوە


 سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك لەبەر هەندێك هۆكار كشانەوەی خۆی لە سەرۆكایەتی لیستەكە راگەیاند و جەختیشیكردەوە كە لە جاران زیاتر هەوڵی خزمەتكردنی كەركوك دەبێت و كاریش بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی دەكات.

پەرلەمانتار محەمەد عوسمان ناسراو بە حەمە سوور دوشیوانی  لە راگەیەندراوێكدا روونیكردەوە كە ھەر چۆن لە یەکەم ڕۆژەوە كەركوك و كەركوكییەكانیان بەجێ نەهێشتووە، لە داهاتووشدا بەجێیان ناهێڵن.

دەقی راگەیەندراوەكەی پەرلەمانتار مەحمود عوسمان:

بەناوی یەزدانی گەورەو دلۆڤان
كۆمەڵانی خەڵکی كوردستان
كەركوكیە خۆراگرو دڵسۆزەكان
كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگە گیان فیداو گیان لەسەر دەستەكان
هەڤاڵان و دەنگدەران و دۆستان ولایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

من محمد عوسمان عزیز ناسراو بە (حەمە سور دوشیوانی) ، بەهۆی هەندێك هۆكارەوە بریای كشانەوەی خۆم ڕادەگەیەنم لە سەرۆكی لیست و كاندید بوون لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە كەركوك ، وە لێرەوە بە پێویستی دەزانم كە سوپاسی سەرجەم هەڤاڵانم بكەم كە ئەو متمانەیەیان بە من بەخشی، دڵنیاش بن زیاتر لە جاران لە هەوڵی خزمەتكردنی یەكێتیەكەی سەرۆک مام جەلال و کوردستان وکەرکوکیەکان دەبم و كار بۆ سەرخستنی لیستی (ی.ن.ک) دەكەم لە كەركوك, وە ھەر چۆن لە یەکەم ڕۆژەوە بەجێمان نەھێشتون دڵنیا بن قەت بەجێتان ناھێڵین ئەی کەرکوکیە سەربەرزە وەفادارەکان.

پەرلەمانتار 
حەمە سور دوشیوانی
5/4/2018
‌ 812 جار بینراوه‌
4/5/2018 9:38:40 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved