»  کوردستان
 هه‌ر ماڵێك پابه‌ندی دانانی پێوه‌ری كاره‌با نه‌بێت كاره‌باكه‌ی لێده‌پچڕێنرێت


له‌ ئێستادا پێوه‌ری كاره‌با بۆ ماڵان داده‌نرێت و وته‌بێژی كاره‌باش ده‌ڵێت:” هه‌ر ماڵێك پابه‌ندی دانانی پێوه‌ره‌كه‌ نه‌بێت كاره‌باكه‌ی لێده‌پچڕێنرێت”.
ئه‌ندازیار دانیال هه‌مه‌وه‌ندی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت به‌ دانانی پێوه‌ری كاره‌بای ماڵانه‌وه‌، ئه‌وه‌ راسته‌وخۆ كاره‌باه‌كه‌ی لێده‌پچرێندرێت”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”پێوه‌ری كاره‌با  بۆ ته‌واوی خانووه‌ زیاده‌ڕۆكانی شاره‌كه‌ش داده‌نرێت”. 
به‌وته‌ی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركوك، مانگانه‌ له‌ رێگای تیمه‌ تایبه‌ته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای شاره‌كه‌وه‌ پسوله‌ بۆ هاوڵاتیان دێته‌وه‌و بڕی كاره‌بای به‌كارهاتوو ده‌ستنیشانده‌كرێت و پاره‌كه‌ له‌ هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”سه‌رجه‌م دوكان و كۆگاكانییش پابه‌ند كراون كه‌ پێوه‌ری كاره‌با دابنێن”. 
ئه‌ندازیار دانیاڵ هه‌مه‌وه‌ندی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”له‌ ئێستادا به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌ پێوه‌ریان بۆ دانراوه‌ و تیمه‌كانی كاره‌باش به‌رده‌وامن له‌ دانانی پێوه‌ره‌كان”، وتیشی:”خانووه‌ زێده‌رۆیه‌كان برێك پاره‌ی زیاتریان لێ وه‌رده‌گیرێت به‌ به‌راورد به‌ خانووه‌ تاپۆكانی شاره‌كه‌، ئه‌مه‌ش به‌ پێی ئه‌و سیسته‌مه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ دانراوه‌”. 



‌ 602 جار بینراوه‌
4/7/2018 9:23:55 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved