»  کوردستان
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی مامۆستایانی پێشكه‌وتوو ناڕه‌زایی لێده‌كه‌وێته‌وه‌




 دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی مامۆستایانی پێشكه‌وتوو بۆ سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی، ده‌وترێت غه‌در له‌و مامۆستایانه‌ی كه‌ركوك كراوه‌ كه‌ سه‌ر به‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانن.
له‌و باره‌یه‌وه‌، په‌روین فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی له‌ خوێندنی كوردی كه‌ركوك بۆ (هه‌واڵ) رایگه‌یاند:”من شتێكی له‌و جۆره‌م نه‌بیستووه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر مامۆستایه‌كیش ره‌خنه‌ی هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كانی، با په‌ڵپ بگرێت و ئه‌وكات لیژنه‌ی هه‌یه‌، پێداچوونه‌وه‌ به‌ ده‌فته‌ری تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌”.
په‌روین فاتح وتیشی:” ئه‌مه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییه‌و هێشتا تاقیكرنه‌وه‌ی تریش ماوه‌”.
ئاشكراشیكرد:” ئه‌گه‌ر بزانین غه‌در له‌ هه‌ر مامۆستایه‌ك كراوه‌، قبوڵی ناكه‌ین و به‌ دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:” ئه‌و مامۆستایانه‌ی كاری وردبینی تاقیكردنه‌وه‌كانیان كردووه‌، له‌ هه‌موو شاره‌كانی كوردستان بوونه‌ به‌ كه‌ركوكیشه‌وه‌”.   
 

‌ 599 جار بینراوه‌
4/7/2018 9:25:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved