»  کوردستان
به‌ تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل پۆلیسی كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك دز ده‌ستگیر ده‌كات
ره‌وان تاڵیب



پۆلیسی كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك كه‌س و باند ده‌ستگیر ده‌كات كه‌ كاریان دزینی ئۆتۆمبێل بووه‌، وته‌بێژی پۆلیسیش ده‌ڵێت:” تائێستا ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی دزراو بۆ خاوه‌كانیان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌”.
عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”ژماره‌یه‌ك كه‌س ده‌ستگیركراون به‌ تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان كه‌ له‌ شێوه‌ی گرووپ كاریان كردووه‌:”ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون، له‌ پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان و كوردیشی تێدایه‌”. 
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی كه‌ركوك، پۆلیسی كه‌ركوك لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كانی دیكه‌ كه‌ له‌ شاره‌كه‌دان له‌ رێگای زانیاریه‌كانیه‌وه‌ و به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕان به‌ دوای ئه‌و كه‌س و باندانه‌ی كه‌ ده‌ستیان كردۆته‌وه‌ به‌ دزینی ئۆتۆمبێل، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”شه‌وی چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، چه‌ند كه‌سێك ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیه‌كیان دزی بوو، دواتر توانرا ئه‌و دزانه‌ ده‌ستگیر بكرێن و ئۆتۆمبێله‌كه‌ش بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌”. 
عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دزی ده‌كه‌ن و ده‌ستگیر ده‌كرێن ده‌برێنه‌ لای دژه‌ تیرۆی عێراقی و ئه‌وان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن”، وتیشی:”كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبیڵ كه‌ دزرابون له‌ ئێستادا دۆزراونه‌ته‌وه‌و گه‌رێندراونه‌ته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كانیان و دزه‌كانیشن سزادراون”.





‌ 402 جار بینراوه‌
4/7/2018 9:26:44 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved