»  کوردستان
له‌ كۆڕێكدا باس له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ژماره‌كان له‌سه‌ر كه‌ركوك و ده‌رهاویشته‌كانی هه‌ڵبژاردن كرا



كاتژمێر چواری ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، گرووپی ده‌ستی سه‌وز بۆ ئه‌ركی مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی، كۆڕێكی به‌ ناونیشانی (كه‌ركوك.. هه‌ڕه‌شه‌ی  ژماره‌كان و ده‌رهاویشته‌كانی هه‌ڵبژاردن) بۆ نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس بورهان حاجی سلێمان سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌واڵ له‌ هۆڵی شه‌هید مسته‌فا گه‌رمیانی رێكخست. 
له‌ كۆڕه‌كه‌دا نوسه‌ر تیشكی خسته‌سه‌ر دۆخی ئێستای كه‌ركوك و گرنگی به‌شداریكردنی كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ. 
هه‌روه‌ها بورهان حاجی سلێمان، به‌ داتا ژماره‌ی ئاواره‌ كه‌ركوكییه‌كانی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌ڕوو كه‌ له‌ ئێستادا و له‌ رابردوودا ئاواره‌بوونه‌. 
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:” ژماره‌ی كورد له‌ كه‌ركوك به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی بریتیه‌ له‌ (792 هه‌زار كه‌س) به‌وه‌ش زیاتر له‌ 40 هه‌زار له‌ ژماره‌ی عه‌ره‌ب و توركمان و پێكهاته‌كانی تر پێكه‌وه‌ زیاتره‌، ئه‌مه‌ش نزیكه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو و داتاكانی وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراق، به‌ڵام له‌و ژماره‌یه‌ (160) هه‌زار هاوڵاتی كه‌ركوكی ئاواره‌ی شاره‌كانی هه‌رێمن”، ئه‌وه‌ش كاری جدی ئه‌وێت بۆ نه‌فه‌وتانی ده‌نگه‌كانیان و به‌شداریكردنیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و بتوانین پێگه‌ی خۆمان بپارێزین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین شكست به‌ پیلان و ستراتیژه‌ هاوبه‌شه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان بهێنین”.
وتیشی “راسته‌ هه‌ڵه‌ی زۆر له‌مشاره‌ كراوه‌ و ته‌نانه‌ت قوماری پێوه‌ كراوه‌، به‌ڵام دواجار پێش له‌ كاولكردن و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی له‌ كورد كرا”، باسی له‌وه‌شكرد “ بایكۆت له‌سه‌ر ئاستی عێراق  به‌گشتی كاریگه‌ر تره‌و نه‌ك به‌ ته‌نها له‌ كه‌ركوك و ئه‌م شاره‌ بكرێته‌ قوربانی” ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد:” كه‌ ململانێی ئه‌مجاره‌ زیاتر مۆركی نه‌ته‌وایه‌تی پێوه‌ دیاره‌ بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ش بچینه‌ سه‌ر سنوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌و لیست و كاندیده‌ كورده‌ بده‌ین كه‌ پێمان باشه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:” كه‌ كورد پێنج لیست و 68 كاندیدی هه‌یه‌، كه‌ هیچ لۆژیك نییه‌ كه‌سیان شیاوی ئه‌وه‌ نه‌بن ده‌نگیان پێ بده‌ین”.
له‌ كۆتایی كۆڕه‌كه‌شدا كه‌ تیایدا چه‌ندین ئامارو ژماره‌ی به‌رواردكاری گرنگ خرایه‌ڕوو، بورهان حاجی سلێمان وتی “سه‌ركه‌وتن خاوه‌نی زۆره‌ به‌ڵام شكستییه‌كان ته‌ها میلله‌ت باجه‌كه‌ی ده‌داته‌وه‌، بۆیه‌ با نه‌بینه‌ به‌شێك له‌ شكستی، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ببینه‌ فاكته‌ری سه‌ره‌كی رابوونێكی نوێ”.
دوا به‌دوای ئه‌وه‌ وه‌ڵامی موداخه‌له‌و پرسیاری ئاماده‌بووانی دایه‌وه‌و پاش نزیكه‌ی دوو كاتژمێر له‌ ده‌ستپێكردنی كۆتایی به‌ كۆڕه‌كه‌ هات.

‌ 1058 جار بینراوه‌
4/7/2018 9:27:35 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved