»  کوردستان
 كورد 33 پۆست له‌ كه‌ركوك له‌ ده‌ستده‌دات
ره‌وان تاڵیب

له‌ دوای رووداوه‌كانی ریفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه‌، كورد (33) پۆستی له‌ شاری كه‌ركوك له‌ ده‌ستداوه‌و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش بۆ سێ هۆكار ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌.
ئه‌ڵماس فازڵ، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”له‌دوای رووداوه‌كانی ساڵی رابردوه‌ كورد 33 پۆستی له‌ شاره‌كه‌ له‌ ده‌ستداوه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”ئه‌و پۆستانه‌ به‌سێ شێوه‌ و هۆكار له‌ ده‌ستی كورد نه‌ماون”. 
به‌وته‌ی بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌شێك له‌و پۆستانه‌ی كورد له‌ ده‌ستی داون ئه‌وانه‌ن كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان خۆیان پۆسته‌كانیان به‌جێهێشتووه‌و له‌لایه‌ن جێگره‌كانیانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بردرێن، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ئاڵوگۆڕیان پێكراون و لابردراون كه‌ به‌شێك له‌وانه‌ به‌ ره‌زامه‌ندی كورد كراوه‌و به‌شێكشیان  به‌ ره‌زامه‌ندی ئێمه‌ نه‌بووه‌”.
ئه‌ڵماس فازڵ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”به‌شێكیی دیكه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ن كه‌ خانه‌نشینكراون و كه‌سانی دیكه‌ له‌ بری ئه‌وان دانراون”.
ئه‌ڵماس فازڵ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”نه‌مانی كورد له‌و پۆستانه‌ بۆته‌ جێگای نیگه‌رانی و له‌ ئێستادا له‌ دۆخی گشتی كه‌ركوك غیابی كورد ده‌بینرێت “، روونیشیكرده‌وه‌:”كێشه‌و گرفتی زۆر بۆ كه‌ركوكییه‌كان له‌ رووی خزمه‌تگوزارییه‌كان و سیاسی و ئه‌منی دروستكردووه‌و بۆته‌ كێشه‌ بۆ هاوڵاتیان به‌ تایبه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ بێ متمانه‌یی هه‌بێت به‌رانبه‌ر به‌و هێز و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه‌ له‌ كه‌ركوك”. 
بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ئاشكراشیكرد:”به‌ یه‌ك هه‌ڵویستی و دوور له‌ بۆچونه‌ حزبیه‌كان ده‌توانین ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه‌ له‌ كه‌ركوك راستبكرێته‌وه‌، چونكه‌ دۆخی كه‌ركوك ئه‌و كارانه‌ هه‌ڵناگرێت”. 




‌ 132 جار بینراوه‌
4/7/2018 9:28:11 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved