»  کوردستان
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌ن بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك ناكرێت
ره‌وان تاڵیب

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك بانگێشتی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ناكرێت و له‌ شوێنی ناوبراو جێگره‌ عه‌ره‌به‌كه‌ی به‌شداری پێده‌كرێت.
ئازاد جه‌باری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”له‌ كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك بانگهێشتی ئێمه‌ ناكرێت به‌ ناونیشیانی پۆستی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”بانگهێشتنه‌كردنی ئێمه‌ به‌ خواستی خۆمان نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وان بانگمان ناكه‌ن و متمانه‌یان به‌ ئێمه‌ نیه‌ به‌شداربین له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا”. 
به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، بورهان مزهر عاسی كه‌ جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یه‌ بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌كان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”ناهێڵن هیچ كه‌سێكی كورد له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌شداری بكات”. 
ئازاد جه‌باری، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كانی كه‌ركوك ره‌خنه‌ی هه‌بووه‌ له‌ كاروباری هێزه‌كانی كه‌ركوك له‌سه‌ر داوای پارێزگاری به‌ وه‌كاله‌تی كه‌ركوك به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی كردووه‌، به‌ڵام كه‌ قسه‌كانی كردووه‌ راسته‌وخۆ وتویانه‌ ته‌واو تۆ بچۆره‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌و كات ده‌ستیان كردووه‌ به‌ قسه‌كانی خۆیان”، وتیشی:”راكان سه‌عید سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئیفلیج كردووه‌، له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت به‌شداری كارابكه‌ن، به‌ڵام له‌ خواره‌وه‌ هیچ نوسراوێك نانێرێت بۆ لیژنه‌كان”. 
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، راشیگه‌یاند:”به‌پێی ده‌ستور و یاسا نابێت سه‌رۆكی لیژنه‌ به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌كات و ئاگادار نه‌كرێته‌وه‌، له‌ كاتێكدا جێگره‌كه‌ی به‌شداربێت، به‌ڵام له‌ ئێستادا له‌ شاره‌كه‌ حكومی عورفی ده‌كرێت و كار به‌ ده‌ستور و یاسا ناكرێت”. 
ئازاد جه‌باری ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”له‌ ئێستادا لیستی برایه‌تی نیوه‌ی چۆته‌ شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی فه‌شه‌ل به‌پرۆسه‌كه‌و كورد بهێنن و نایه‌نه‌وه‌ كه‌ رێگر بین له‌ و بڕیارانه‌ی دژی كورد ده‌درێت و به‌رگری له‌ مافه‌كان بكه‌ین و نوسراو بۆ دادگای فیدراڵی بكه‌ین و رێگری له‌ خوروقاته‌كان بكه‌ین”. 

‌ 950 جار بینراوه‌
4/7/2018 9:29:26 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved