نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  پەڕەموچ
رۆلینگ و گالبرێت ... دوو ره‌گه‌زی جیاواز و هه‌مان نووسه‌ر
دڵشاد شه‌فیق



جه‌ی كه‌ی رۆلینگ ژنه‌ رۆماننووسی به‌ریتانی نووسه‌ری زنجیره‌ رۆمانی هاری پۆته‌ری به‌ناوبانگ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار رۆمانی “ Cuckoo‌s Call “ یان گمه‌ی كۆتره‌باریكه‌ی نووسی به‌ناوێكی نێرینه‌وه‌ كه‌ رۆبه‌رت گالبرێت بوو بڵاوی كرده‌وه‌، رۆمانه‌كه‌ بازارێكی زۆر كه‌می هه‌بوو له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌نهاو ته‌نها (3000) دانه‌ی لێ فرۆشرا، دواتر ده‌ركه‌وت نووسه‌ری رۆمانه‌كه‌ مێینه‌یه‌و رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی له‌ رێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورده‌وه‌ ئاشكرا كرد، به‌تایبه‌ت له‌ وه‌سفی جلوبه‌رگدا ده‌ركه‌وت هیچ پیاوێك هه‌ر چه‌نده‌ تێروانینی ورد بێت ناتوانێت به‌و ورده‌كارییه‌وه‌ باسی جلی ژنانه‌ بكات، چونكه‌ نێرینه‌ زیاتر به‌و جۆره‌ جلانه‌ تووشی ورووژاندن ده‌بێت نه‌ك تێفكرین و وردبوونه‌وه‌، دواتر ئاشكرابوو كه‌ ئه‌و بریكاره‌ی بۆ كالبرێت كار ده‌كات هه‌مان ئه‌و بریكاvه‌یه‌ كه‌ بۆ رۆلینگی مێینه‌ كاره‌كان به‌رێوه‌ ده‌بات.
رۆلینگ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی داوه‌ ئه‌و كاره‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ تا خۆی له‌ پێشبینیه‌كانی پێشووتر لابدات، هاوكات چووه‌ ناو كایه‌یه‌كی نوێی نووسینه‌وه‌ ئه‌ویش چیرۆكی پۆلیسی و هه‌واڵگری بوو، هه‌ندێك له‌ خوێنه‌ران له‌ ئه‌نته‌رنێت كۆمێنتی جوانیان بۆ ده‌نووسی و هه‌ندێكی تر پلاریان لێده‌گرت و هه‌ندێك هه‌بوون ره‌خه‌ی زۆر جوانیان له‌سه‌ر ده‌نووسی، به‌ڵام هه‌بوو وایان ده‌زانی كاره‌كه‌ پیلان بۆ دارێژراوو ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ره‌هێڵه‌یه‌ك له‌ هه‌لاو پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانتركرد. 
ئێمه‌ هیچمان به‌سه‌ر نیازی رۆلینگه‌وه‌ نییه‌، ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵك و خوێنه‌ران و ره‌خنه‌گره‌ ئه‌ده‌بیه‌كانه‌ كاتێك رۆلینگ خۆی ئاشكراده‌كات و ده‌لێت ئه‌و نووسه‌ره‌ پیاوه‌ منی مێینه‌م و خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو كتێب و نووسراوه‌ بڵاوكراوه‌یه‌م كه‌ له‌ 3/ هه‌شتی 2013 له‌ پاشكۆی Saturday Review رۆژنامه‌ی تایمز هاتووه‌، رۆلینگ له‌ ئه‌ده‌بی خه‌یاڵ ئامێزدا پێشه‌نگه‌و بۆ یه‌كه‌مجار رۆمانی “The Casual Vacancy” به‌ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی نووسیوه‌، وه‌ك رۆمانی گه‌وره‌ی “گمه‌ی كۆتره‌ باریكه‌”ـی به‌ناوی گالبرێته‌وه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌ڵام كه‌ ئاشكرا بوو نووسه‌ری رۆمانه‌كه‌ رۆلینگه‌ دواتر به‌ چه‌ندین جار چاپكراوه‌ته‌وه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و وه‌رگێردراوه‌ته‌ سه‌ر زمانه‌كانی جیهان و هاوكات هۆلیود به‌ هه‌مان ناونیشان له‌بواری فیلمسازی كاری له‌سه‌ر كردووه‌.  
ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه‌ رۆلینغ تا ده‌گاته‌ ده‌روازه‌كانی ناوداری خۆی هه‌ر له‌ چه‌رمی پیاوێكدا ده‌شارێته‌وه‌ به‌ناوی گالبرێت، چونكه‌ هه‌مان رۆمانه‌كانی كه‌ به‌ناوی خۆیه‌وه‌ ده‌نووسی زۆربه‌ی خانه‌كانی بلاوكردنه‌وه‌ ره‌تیان ده‌كرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یرتره‌ هه‌ندێكیان ته‌واوی بێ ده‌نگی و متبوونیان به‌رامبه‌ر به‌و ئاشكرابوونه‌ هه‌ڵبژارد نه‌وه‌ك ئابرووی بازرگانیان برووشێت. ئه‌مه‌ش واتا پێوه‌ره‌كان له‌ بڵاوكردنه‌وه‌دا ته‌نانه‌ت له‌ رۆژاواش نادادپه‌روه‌ری تێدایه‌، چونكه‌ رێگا به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنه‌كان و ناوداری خێراییه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ نه‌ك به‌هره‌ی نووسین و هونه‌ری ئه‌ده‌بیات.

‌ 1019 جار بینراوه‌
4/7/2018 9:36:54 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved