»  باران
 بن سه‌لمان ژنانی سعودیه‌ له‌ پۆشینی جلوبه‌رگ سه‌رپشك ده‌كات



محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعودیه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت به‌ هۆی ئه‌وه‌ی جلی ره‌سه‌نی سعوودیه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌، ژنان ناچار نین عه‌با و باڵاپۆشی ره‌ش له‌به‌ر بكه‌ن.
له‌به‌شێكی نوێی چاكسازیه‌كانی جێنشینی شای سعودیه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ژنان بڕیاردانه‌ له‌سه‌ر جلی ژنان و له‌به‌ركردنی به‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی جله‌ له‌ لایه‌ن ژنانه‌وه‌.
ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌و چاكسازییانه‌ی جێنشینی سعوودیه‌ كه‌ له‌ شه‌ش مانگی رابردوودا ئه‌نجامی داون، كه‌ بریتی بوون له‌ مافی ژنان بۆ چوونه‌ ناو یاریگه‌كان و مافی شوفێریكردن كه‌ پێشتر له‌ سعوودیه‌ بۆ ژنان قه‌ده‌غه‌ بوو.
له‌ ئێستاشدا به‌گوێره‌ی هه‌واڵی “رادیۆ زه‌مان” له‌زاری محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌ڵێت: یاساكانی شه‌ریعه‌ت به‌ ئاشكرا دیارن چین و باسیان له‌وه‌ كردووه‌ ژنان جلی رێك بپۆشن، ئه‌وه‌ش به‌ واتای له‌به‌ركردنی عه‌بای ره‌ش و شاردنه‌وه‌ی پرچ نییه‌، به‌ته‌نها به‌ڵكو ئه‌م بڕیاره‌ به‌ ژنان خۆیان سپێردراوه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت چ جۆره‌ جلێك له‌به‌ر بكه‌ن.

‌ 266 جار بینراوه‌
4/7/2018 9:38:47 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved