»  باران
مه‌لالا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ پاكستان




مه‌لالا یوسفزای بۆ یه‌كه‌مینجار و دوای شه‌ش ساڵ ، گه‌ڕایه‌وه‌ زێدی خۆی له‌ پاكستان.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی پاكستان، هه‌فته‌ی رابردوو مه‌لالا یوسفزای چالاكوانی بواری ژنان، دوای شه‌ش ساڵ گه‌ڕایه‌وه‌ پاكستان.
مه‌لالا كه‌ ئێستا ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌، له‌ ساڵی 2012 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه‌ هه‌وڵی تیرۆركردنی درا، به‌ڵام ڕزگاری بوو و چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر جه‌سته‌ی كه‌وت كه‌ ته‌نانه‌ت سه‌ریشی پێكرا و دوای ئه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ بۆ به‌ریتانیا و به‌هۆی ئه‌و روداوه‌وه‌ به‌ناوبانگ بوو.
مه‌لالا كاتێك له‌ پاكستان بوو، به‌رده‌وام داوای ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه‌ پێویسته‌ كچانیش بخوێنن و مافی ئازادی قسه‌كردن و گۆرانی وتیان هه‌بێت، هه‌ربۆیه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ری.

‌ 746 جار بینراوه‌
4/7/2018 9:39:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved