»  وەرزش
هه‌ڵبژارده‌ی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی خوێندنگا كوردییه‌كانی كه‌ركوك دیاری ده‌كرێت



یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی خوێندنی كوردی له‌ په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك رۆژانی 2/4/2018 و له‌ گۆڕه‌پانی یانه‌ی وه‌رزشی سه‌وره‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ئاماده‌ییه‌كانی خوێندنی كوردی له‌ یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان بۆ پاڵه‌وانێتی په‌روه‌رده‌كانی هه‌رێم  ئه‌نجامدا.
له‌وباره‌یه‌وه‌  ته‌حسین به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی خوێندنی كوردی بۆ (هه‌واڵ) وتی: " ئامانج له‌ سازكردنی  تاقیكردنه‌وه‌كان دیاریكردنی هه‌ڵبژاردنی یاریزانانی  تیپی خوێندنی كوردی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك بوو  به‌ ئامانجیی به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتی په‌روه‌رده‌كانی كوردستان " .
هه‌روه‌هاوتی "  ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ خوێندگاكان كه‌ ژماره‌یان ( 6 ) خوێندنگای ئاماده‌یی بوو به‌شداریان له‌ تاقیكدرنه‌وه‌كان كرد  كه‌ بۆ كوڕان و كچان بوو ".
به‌ڕێوه‌به‌ری  یه‌كه‌ی چالاكی خوێندنی كوردی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد " بریاره‌  پاڵه‌وانێتی په‌روه‌رده‌كانی كوردستان  رۆژانی 18-20/4/2018 له‌ شاری دهۆك به‌ڕێوه‌بچێت".


‌ 712 جار بینراوه‌
4/7/2018 9:42:12 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved