»  وەرزش
سه‌یفه‌دین فه‌تاح ده‌بێته‌ باشترین یاریزانی پاڵه‌وانێتی خۆرئاوای ئاسیا



چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر پاڵه‌وانێتی خۆرئاوای ئاسیا له‌ تۆپی سه‌رمێز بۆ ئاسته‌ جیاوازه‌كانی كوڕان و كچان له‌ وڵاتی ئوردن به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا چوار یاریزان و راهێنه‌رێكی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌شداربوون.
سه‌یف فه‌تاح یاریزانی  هه‌ڵبژارده‌ی پێشكه‌وتووانی عێراق و به‌شداربووی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بۆ ( هه‌واڵ) وتی: " پاڵه‌وانێتی خۆرئاوای ئاسیا  به‌ به‌شداری ( 9 ) وڵات به‌ڕێوه‌چوو و عێراق به‌ نزیكه‌ی 50 یاریزانی كچ و كوڕی ئاسته‌ جیاوازه‌كان به‌شداری كرد " .
هه‌روه‌ها وتی :" له‌ نێو وه‌فده‌كه‌ی عێراق چوار یاریزان و راهێنه‌رێكی كه‌ركوك بوونیان هه‌بوو ".
سه‌یفه‌دین  فه‌تاح ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:" له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق  تووانیم له‌ سه‌ر ئاستی تاكی پێشكه‌وتووان میدالیه‌ی برۆنزی به‌ده‌ست بهێنم، جگه‌ له‌وه‌ش ناز ناوی باشترین یاریزانی خوله‌كه‌م پێ به‌خشرا ".
 سه‌یفه‌دین  ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد :" یاریزانانی تری كه‌ركوك پێكهاتوون له‌ (  عومه‌ر ئه‌یاد و محه‌مه‌د زیاد وتاریق زیاد و زیاد تاهیر وه‌كو راهێنه‌ر و له‌گه‌ڵ به‌نده‌) .





‌ 336 جار بینراوه‌
4/7/2018 9:42:38 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved