»  وەرزش
دڵشاد حه‌مه‌ڕه‌ش: خۆم به‌ قه‌رزاری زۆر كه‌س ده‌زانم




دڵشاد حه‌مه‌ڕه‌ش،  یاریزانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی برایه‌تی له‌م دیداره‌ی رۆژنامه‌كه‌ماندا باس له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی ده‌كات و خۆی به‌ قه‌رزاری زۆر كه‌س ده‌زانێت و سه‌ره‌تای خۆی ناساند.
* دڵشاد كێیه‌؟
- ناوم دڵشاد حه‌مه‌ڕه‌ش عه‌بدوڵڵایه‌ و له‌ دایكبوی شاری چه‌مچه‌ماڵم .
* ده‌ستپێكت چۆن و به‌ كاریگه‌ری كێ بوو؟
-  ده‌ستپێكم  به‌ یاری تۆپی پێ له‌ تیپه‌ میللیه‌كانه‌وه‌ بوو، دواتر له‌ یانه‌ی له‌یلانی شاری كه‌ركوك له‌ 2008 بوو  وكاریگه‌ری كه‌سم له‌سه‌ر نه‌بوو بۆ رووكردنه‌ تۆپی پێ،  ته‌نها ئاره‌زووی زۆری خۆم بۆ تۆپی پێ بوو . 
* یه‌كه‌م یاریت له‌ خولێكی رێكخراو كه‌ی بوو ؟ 
- ساڵی 2009 به‌ درێسی یانه‌ی له‌یلان بوو له‌ خولێكی  كوردستان .
* وه‌كو یاریزانێك كامیان به‌ گرنگتر ده‌زانیت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی یاریزان تیپی  میللی یاخود یانه‌ ؟ 
-  بێگومان هه‌ردووكیان گرنگی خۆیان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ بۆچوونی خۆم  یانه‌كانی گرنگترن بۆ  به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی یاریزان، چونكه‌ به‌ر پرسیارێتی زیاتره‌ . 
*له‌ ناو یاریگا زیاتر له‌ چی ده‌ترسیت ؟ 
-جگه‌ له‌و وریایی، له‌ هیچ شتێك ناترسم و هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌ركه‌كانمان جێبه‌جێ بكه‌م ؟ 
*له‌م وه‌رزدا  له‌ خولی نایابی كوردستان بۆ یانه‌ی برایه‌تی یاری ده‌كه‌یت، ئاستی خولی كوردستان چۆن ده‌بینیت ؟ 
- تا ئێستا خولی نایابی كوردستان به‌ بۆچوونی ئاستێكی مام ناوه‌ندی هه‌یه‌.
* له‌ ژیانی وه‌رزشیدا خۆت به‌ قه‌رزاری كێ ده‌زانیت ؟ 
- خۆم به‌قه‌رزاری زۆر كه‌س ده‌زانم كه‌ ناژمێردرێن، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا زۆر كه‌سش باش نه‌بوونه‌ له‌گه‌ڵمدا . 
* ئاواتی وه‌رزشیت چی بوو ؟
-ئاواتم ئه‌وه‌ بوو له‌ خولی نایاب یاری بكه‌م و ئاواته‌كه‌شم هاته‌دی .



‌ 706 جار بینراوه‌
4/7/2018 9:42:51 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved