»  وەرزش
یانه‌كانی كه‌ركوك ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتی كاراتێی عێراق ده‌كه‌ن


له‌ دوایین پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌كانی عێراق / ناوچه‌ی كوردستان   كه‌ له‌ شاری هه‌ولێَر به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ركوك ته‌نها به‌ دوو تیپ به‌شداری كرد، سه‌رۆكی یه‌كێتی كاراتێی كه‌ركوكیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ قه‌یرانی دارایی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.
عه‌لی حوسێن سه‌رۆكی یه‌كێتی كاراتی كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ ئانجامی یانه‌كانی كه‌ركوك له‌ دوایین پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق و پلانی داهاتوویان بۆ (هه‌واڵ) وتی:" پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، بۆ تیپه‌كانی ئاستی بێچوه‌ شێران و تازه‌ پێگه‌یشوان ولاوان بوو، كه‌ركوك ته‌نها به‌ تیپی یانه‌كانی خاك سه‌وره‌ و خاك به‌شدارییان كرد ".
هه‌روه‌ها وتی:" سستی به‌شداریكردنی تیپه‌كانی كه‌ركوك و ئه‌نجامه‌كانیان له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ قه‌یرانی دارایی بوو كه‌ یانه‌كان نه‌یانتووانی به‌شداری بكه‌ن و ئه‌نجامی تیپه‌ به‌شداربووه‌كان كه‌ وه‌ك پێویست نه‌بوون ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دووری رێگای هه‌ولێر كه‌ كاریگه‌ری زۆرری هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر تووانای یاریزانمان كه‌ هه‌مان رۆژی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ گه‌شتیان كردبوو " .
سه‌رۆكی یه‌كێتی كاراتێی كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:" تیپه‌كانی كه‌ركوك له‌ ئێستادا خۆیان بۆ پاڵه‌وانێتی  لاوانی پێشكه‌وتووانی یانه‌كانی  عێراق  كه‌وا بڕیاره‌ 20ی ئه‌م مانگه‌ به‌ریَِوه‌ده‌چێت و تیایدا یانه‌ی خاك ده‌یه‌وێت پارێزگاری له‌ نازناوه‌كه‌ی بكات".

‌ 715 جار بینراوه‌
4/7/2018 9:43:14 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved