»  وەرزش
كه‌ركوكییه‌ك سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تایكواندۆی سوید ده‌كات


ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی سه‌رپه‌رشتیارو راهێنه‌ری تایكواندۆی یانه‌ی لیۆنی سوید ده‌بێته‌ راهێنه‌ری لاوانی هه‌ڵبژارده‌ی تایكواندۆی سوید. سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی بۆ راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی سوید، ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی بۆ ( هه‌واڵ ) وتی: " ده‌ستنیشانكردنم وه‌ك راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تایكواندۆی لاوانی سوید له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستكه‌وتی تیپه‌كه‌م بوو كه‌ یانه‌كه‌م زۆرترین  یاریزانی لێ دیاریكرا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی  سوید كه‌ ژماره‌یان 8 یاریزانه‌ له‌ نیوانیاندا سێیان یاریزانی یانه‌كه‌م بوون ".
هه‌روه‌ها وتی " بریاره‌  ئه‌مڕۆ  شه‌ممه‌(7/4)  وه‌فدی  هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سوید بۆ كوڕان و كچان  به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتی  جیهان  به‌ره‌و وڵاتی تونس به‌ڕێبكه‌وێت ".
 ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:"  شانبه‌شانی ئه‌نجامه‌كان چه‌ند مه‌رجێك هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سوید وه‌ك ده‌بێت خاوه‌ن پشتینی ره‌شی 4 دان به‌ره‌و سه‌رووه‌ بێت و به‌شداری چه‌ند خوڵی راهێنانی نێوده‌وڵه‌تی  كرد بێت " .
 ئه‌و راهێنه‌ره‌ باسی له‌وه‌شكرد:" یه‌كێك له‌ یاریزانه‌كان كچه‌ كوردێكی  شاری كه‌ركوك به‌ ناوی  زه‌ینه‌ب ".

‌ 1286 جار بینراوه‌
4/7/2018 9:43:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved