»  هەمەڕەنگ
یه‌كه‌مین دیداری كاریكاتێری كوردی به‌ڕێوه‌چوو


یه‌كه‌مین دیداری كاریكاتێری كوردیله‌ شاری سلێمانی به‌ به‌شداری 43 كاریكاتێرستی كوردی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان به‌رێوه‌چوو. 
عه‌بدولوه‌هاب ئیسماعیل، كاریكاتێرست،  كه‌ وه‌كو نوێنه‌ره‌ی شاری كه‌ركوك به‌شداری له‌ دیداره‌كه‌دا كردبوو، بۆ دوا لاپه‌ڕه‌ی (هه‌واڵ)، وتی:"دیداره‌كه‌ له‌ 1 بۆ 3 مانگ له‌ مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ له‌ سلێمانی به‌رێوه‌چوو كه‌ 43 كاریكاتێرستی كورد به‌ به‌شدارییان تێدا كردبوو به‌ 182 تابلۆی كاریكاتێری جیاواز". 
به‌وته‌ی ئه‌و كاریكاتێریسته‌ی شاری كه‌ركوك،:"كاریكاتێره‌ به‌شداربووه‌كان گوزارشتی له‌ دۆخی ئێستای كوردستان و ناوچكه‌ ده‌كرد و هه‌ریه‌كه‌ له‌ بواره‌كانی هونه‌ری و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری له‌ خۆ گرتبوو". 
عه‌بدولوه‌هاب ئیسماعیل، باسی له‌وه‌شكرد:"له‌ سێیه‌مین رۆژی دیداره‌كه‌دا پانێلێك ده‌رباره‌ی هونه‌ری كاریكاتێر و به‌رێوه‌چونی ئه‌و هونه‌ره‌ و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌می به‌رێوچوو".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ راشیگه‌یاند:"له‌ كۆتا رۆژی دیداره‌كه‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ به‌شداربووانی دیداره‌كه‌".

‌ 653 جار بینراوه‌
4/7/2018 9:44:16 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved