»  هەمەڕەنگ
بینینی پێشمه‌رگه‌یه‌ك خۆزگه‌ ده‌كاته‌ فۆتۆگرافه‌ری جه‌نگی "ویستم له‌ رێگای كامێراكه‌مه‌وه‌ ئه‌و به‌ دونیا بناسینم "
ئا / زێدان ته‌ها


خۆزگه‌ حسن له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی داعشه‌وه‌ وه‌كو فۆتۆگرافه‌ری جه‌نگی چووه‌ته‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ و وێنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی چركاندووه‌و له‌ ئێستادا خه‌ریكی فیلمیكی دیكۆمینتارییه‌ له‌سه‌ر پاله‌وان و ئاماده‌كردنی كتێبیكی فۆتۆگرافیشه‌.

خۆزگه‌ حسن ئه‌بوبه‌كر له‌1/1/1993 له‌دایك بووی شاری قه‌لادزی ده‌رچوی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان به‌شی شێوه‌كاریه‌و خوێندكاری كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كان به‌شی سینه‌مایه‌.
خۆزگه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردی بواری فۆتۆگرافی جه‌نگی به‌ دوا لاپه‌ڕه‌ی هه‌واڵی وت "ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌ك بوو به‌هۆكار تا له‌ به‌ره‌كانی شه‌ر بمینمه‌وه‌ من ویستم بیكه‌م به‌ پاله‌وانی مێژوو ئه‌و توانی به‌ده‌ستیكه‌وه‌ به‌بی ئه‌وه‌ی هیج داهاتیكی هه‌بی له‌ پێشی شه‌ر بمینیته‌وه‌ بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی كوردایه‌تی.
خۆزگه‌ له‌ دوو بواردا كار ده‌كات فۆتۆ جۆرنال و پۆرتریت، وه‌كو خۆی ده‌ڵێت ده‌ڵێت تا ئێستا  9پیشانگه‌ی تایبه‌ت و جه‌ندین پیشانگه‌ی هاوبه‌شی كردۆته‌وه‌، ساڵی 2012 وه‌كو باشترینی ساڵ ده‌ست نیشانكرا، ئه‌م ساڵیش له‌ پێشبرَكێیه‌كی فۆتۆگرافیدا 2خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌، خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ بواری فۆتۆ جۆرنال و خه‌ڵاتی باشترین له‌سه‌ر ئاستی پیشبڕكێكه‌
- سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئایا وه‌كو مێینه‌یه‌ك ئاسته‌نگی بۆ دروست بووه‌ ، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ، وتی "مێینه‌بونم نه‌ هۆكاره‌ بۆ یه‌كه‌م بوونم نه‌ هۆكاره‌ بۆ وه‌ستانم، له‌ كوردستان مێینه‌ بیت و فۆتۆگرافه‌ر بیت و به‌تایبه‌ت له‌به‌ری جه‌نگ بیت ئاسان نییه‌ به‌لام سوپاس بۆ خودا من هه‌موو به‌ربه‌ست و سه‌ختیه‌كانم بریوه‌".
- ئایا كه‌س هاوكاری كردووی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بیت و ببیته‌ فۆتۆگرافه‌رێكی باش  ؟
له‌روی مه‌عنه‌ویه‌وه‌ به‌لی هه‌موو كه‌سیك پالپشت و هاوكارمه‌ به‌لام له‌رووی مادیه‌وه‌ هه‌موو كاره‌كانم له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خۆم كراوه‌، به‌و كه‌سانه‌ش ده‌ڵێم كه‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ فۆتۆگرافه‌رێكی باش خه‌ونی گه‌وره‌ قوربانی گه‌وره‌شی پیویسته‌، ریگا بۆ خه‌ونی كه‌سمان گول ریژ نه‌كراوه‌ پیویسته‌ نه‌وه‌ستین".
به‌ده‌ر له‌ فۆتۆی جه‌نگی، خۆزگه‌ ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت به‌وێنه‌كانم ئازارو مه‌ینه‌تیه‌كانی ژن بگه‌ینمه‌ جیهان.
له‌كۆتاییشدا سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ی داهاتووی، خۆزگه‌ وتی "له‌ ئیستادا خه‌ریكی فیلمیكی دیكۆمینتاریم  له‌سه‌ر پاله‌وان و كتێبێكی فۆتۆگرافیم له‌به‌ر ده‌سته‌ له‌سه‌ر هه‌لۆكانی رۆژ هه‌ڵات".

‌ 114 جار بینراوه‌
4/7/2018 9:45:13 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved