»  هەمەڕەنگ
به‌ شمشاڵه‌كه‌ی نه‌فره‌ت له‌ گه‌نده‌ڵی ده‌كات


هونه‌رمه‌ند رزگار حه‌مه‌ ره‌ئوف له‌ نوێترین به‌رهه‌میدا سروودی (نه‌فره‌ت له‌ گه‌نده‌ڵی) بڵاوده‌كاته‌وه‌. 
رزگار حه‌مه‌ ره‌ئوف، ئاوازدانه‌ر و میوزكژه‌نی به‌رهه‌مه‌كه‌، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:"سروودی نه‌فره‌ت له‌گه‌نده‌ڵی هۆنراوه‌ی هه‌ڵمه‌ت هوشیاره‌ و وتنه‌كه‌شی به‌ كۆرس له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندان خه‌نده‌ كه‌ركوكی و سامانی سه‌نتور و خۆمه‌وه‌ ده‌وترێت". 
هه‌روه‌ها ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:"به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌ كه‌ رۆژانه‌ كه‌سانێك دروست ده‌بن  به‌دزینی قوتی ئێمه‌ ده‌بنه‌ سه‌رمایه‌دار و كه‌ چی ئێمه‌ش له‌ چاوه‌روانی گۆدۆداین بۆ موچه‌كانمان"، وتیشی:"گه‌نده‌ڵی ئه‌و ده‌رده‌ كوشنده‌یه‌ كه‌ هه‌موان پێوه‌ی ده‌ناڵێنین بۆیه‌ وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك به‌ ئه‌ركی خۆم زانیوه‌ كه‌ نابێت له‌ ئاست ئه‌و جۆره‌ دیاردانه‌ بێ ده‌نگی هه‌ڵبژیرم و رازی بم به‌وانه‌ی كه‌ رووده‌ده‌ن". 
رزگار حه‌مه‌ ره‌ئوف، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:"كاری جدی هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران ئه‌وه‌ی كه‌ زووتر درك به‌ شته‌كان ده‌كه‌ن و ده‌بێت ده‌نگی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌ به‌یه‌ك ده‌نگ بڵێن نه‌فره‌ت له‌ گه‌نده‌ڵی".

‌ 760 جار بینراوه‌
4/7/2018 9:45:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved