»  کوردستان
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا پرسی به‌ جینۆساید ناساندنی كورد تاوتوێ ده‌كات


پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ 12ی نیسانی 2018، له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌ ئاماده‌بوونی چەندین لێکۆڵیاری بواری جینۆسایدو په‌رله‌مانتاران و رەوەندی کوردیی و ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی پرسی به‌ جینۆساید ناساندنی گه‌لی كورد.
سالار مەحمود پەرلەمانتاری کوردستان و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کە بەشداری کۆنفرانسەکە دەبێت بە هەواڵی رایگەیاند: لە چواچێوەی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کوردستاندا لەناو پەرلەمانی ئەوروپا کەنەکە کۆنفرانسەکە رێک دەخات بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند رێکخراوێکی نێوەدەوڵەتی و بەبەشداری چەند ئەندامێکی پەرلەمانی ئەوروپا
چەند پەرلەمانتارێکی ئەوروپاش بەشداری کۆنفرانسەکە دەکەن، لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و بە هەماهەنگی پەرلەمانی ئەوروپا کۆنفرانسەکە سازکراوە. جینۆسایدی کوردانی فەیلی بەتایبەت و ئەنفال و کیمیاباران باس دەکرێ. بۆ یەکەم جاریش توێژینەوە لە بارەی تاوانەکانی دوزخورماتوو هەروەها جینۆسایدی زڕگۆشەکانی سەعدیە له‌چوارچێوەی جینۆسایدی گه‌لی كورد پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ئەوروپا دەکرێت. ئەم چالاکیانە لە چوارچێوەی ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد ئەنجام دەدرێ و بە شێوازێکی زانست و یاسایی چەندین باس ده‌خرێته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ جینۆسایدی گەلی كورد لە باشووری كوردستان.
‌ 619 جار بینراوه‌
4/12/2018 11:34:51 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved