»  راپۆرت
سەرکەوتووەکان جاک مــا.. یەکەم سەرمایەداری جیھان. خاوەنی سێ ترلیۆن دۆلاری ئەمریکی



عەبدەلڕەحیم سەرەڕۆ 
ئەو پیاوەی ٢٧ جار لەکار لابراوەو لە ٥٢ شوێن بۆ کارکردن رەتکراوەتەوە، تەنانەت ژنێک باغەوانیی باخچەکەی ماڵی خۆی پێ رەوانەبینیوە، بزنسمانی ئەمریکی بەرەگەز چینی جاک ما، بەچینی (马云) لە ١٥/١٠/١٩٦٤ـە لە شاری ھانگشتۆ چاوی بەدنیادا ھەڵھێناوە، خاوەنی چەندین کۆمپانیای سەرکەوتووە لەسەر تۆرەکانی ئەنتەرنێت، یەکەم بزنسمانی چینی ئاسیاییە وێنەو ناوی لەسەر گۆڤاری فۆربس (Forbes)ـی ئەمری بڵاوبێتەوە، پێشتر دامەزرێنەرو سەرۆکی کۆمەڵەی (عەلی بابا)ـی ماڵپەڕی بازرگانی بووە، ھاوبار خاوەن کۆمپانیای ئێکسپرێس بووە دواتر ساڵی ٢٠١٣ ئەو کارەی بێ ھیچ بەرامبەرێک جێ ھێشتووە. 
ھەر لە سەرەتای تولازییەوە لە ناوچەی چیجیانیگی چینی ئارەزووی زۆری بۆ فێربوونی ئینگلیزی ھەبووە، لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت:" رۆژانە بە ئینگلیزی پێنج تا دە دوازدە دێرێکم بە زمانی ئینگابزی لەسەر شارەکەم لەبەردەکردو رۆژی دووەم بە پاسکیلەکەم یەک کاتژمێر دەڕۆیشتم بۆ ھۆتێلی بیانییەکان و لەوێ وەک تووتی ھەر ئەو دێرانەم بۆ یەکە بە یەکەی میوانەکان دووبارە دەکردەوە، سوودی زۆرم لەوکارەی خۆم بینی، یەکەم: زانیاری زۆرم لەسەر ناوچەکە کۆکردەوە کە بە سەرپێی و بە ئاسانی دەستەبەر نەدەکراو ھاوبار لەماوەیەکی کەمدا زۆرێک لە زمانی ئینگلیزی فێربووم و دواجار وای لێھات گەشتیارەکان کە دەگەیشتنە ھۆتێلەکە پەیوەندییان پێوە دەکردم تا بچمە خزمەتیان".
وێرای ئەوەی جاک ما دووجار لە تاقیکردنەوەی وەزاری رەتکراوەتەوە، بەڵام دواجار لە کۆلێژی پەروەردەی بتەڕەتی لە زانکۆی ھانگشتۆ وەرگیراوە، ساڵی ١٩٨٨ بەکالۆریۆسی لەزمانی ئینگلیزی وەرگرتووە، بەماوەیەکی کەم بۆتە مامۆستای زمانی ئینگلیزی و "ئابووری بازرگانی ئیلکترۆنی) لە ھەمان زانکۆ. 
جاک ما بە ھاوکاری ھاورێ ئەمریکیەکانی کە بە گەشتیاری دۆستایەتی لەگەڵ پەیداکردوون، سەرەتا چەندین ماڵپەڕی ئیلکترۆنی بۆ کۆمپانیا چینیەکان کردۆتەوە، لەو بارەیەوە دەڵێت:" ئەو رۆژەی پەیوەندییەکانم گەیاندە ئەنتەرنێت، ھاورێکانم لەجیاتی تەلەفزیۆن منیان لە ماڵەکەی خۆم دەبینی، بەڵام کارەکە زۆر بەکاوەخۆ بەرێوەدەچوو، سێ کاتژمێرو نیو چاوەڕوان بووم ئینجا نیو لاپەڕەی تەواوم بەرنەکەوت، قاوەمان خواردەوەو پۆکەرمان کردو ھەر چاوەڕوان بووین، بەڵام بۆمن جێی دڵخۆشی بوو بەو کارەی پێش من کەسی تر لە چین نەیکردووە، دواجار یەکەم پەیژەی پرۆژەکەم دەستیپێکرد". 
جاک ما ساڵی ١٩٩٤ ھاوسەرگیری لەگەڵ زاھانگ یانگ کردووە کە لە سەردەمی ھەژاریدا خۆشەویستی بووە، ئێستا خاوەنی کوڕو کچێکە کە ھەردووکیان خوێندکارن لە زانکۆی کالیفۆرنیای ــ بارکلی. 
ساڵی ١٩٩٥ جاک ما کۆمپانیای پەڕە زەردەکانی چینی دامەزراند، کە لە رووی جیھانییەوە یەکێکە لە ماڵپەڕە پێشەنگەکانی جیھان، ساڵی ١٩٩٨ و ١٩٩ بوو بە سەرۆکی کۆمپانیای تەکنەلۆجی زانیارییەکان کە بە ھاوکاری لەگەڵ ناوەندی چینی نێودەوڵەتی بۆ بازرگانی ئیلیکترۆنی دایمەزاند و سەر بە وەزارەتی دەرەوەو ھەماھەنگی چینییە، ساڵی ١٩٩٩ ــ٢٠٠٠ کۆمپانیای عەلی بابا دۆت کۆم (Alibaba.com) گەورەترین ماڵپەڕی فڕۆشتنی لەسەرئینتەرنێت کردەوە، کەئێستا خاوەن نزیکەی (٨٠) ئەندامە زیاتر لە (٢٤٠) وڵات و ھەرێم لە ھەموو جیھاندا.
ئێستا خاوەنی زیاتر لە سێ ترلیۆن دۆلاری ئەمریکییەو قەرزێکی زۆری بە ھەردوو وڵاتی چین و ئەمریکا داوەو دواتر لە قەرزەکەی خۆی خۆشبووە. لە ١٠/٥/ ٢٠١٣ دەستی لە ھەموو کارەکان ھەڵگرتووەو خۆی خانەنشین کردووە. ھاورێی گیانی بە گیانی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەگکرتوەکانی ئەمریکاو ئەنجلینا جۆلی ئەکتەرو نوێنەری پەیامی مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکانە.
‌ 129 جار بینراوه‌
4/12/2018 6:37:42 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved