نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
»  چاوپێکەوتن
رەوەند مەلا مەحمود: كورد لەكەركوك شایستەی هەڵبژاردنی خۆی بەدەستدێنێت
ئا / سەنگەر كاكۆ


رەوەند مەلا مەحمود، جێگری یەكەمی لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كەركوك، لەم چاوپێكەوتنەی (هەواڵ)ـدا، باس لە ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەكات و هاوكات داواش لە هەموو كوردێكی شارەكە دەكات لە كەركوك كوردایەتی بكەن، ئاشكراشیدەكات:" لە ساڵی 2003 بەدواوە یەكێتی دەستی باڵای هەبووە لە ئاوەدانكردنەوەی كەركوك".

* ئامادەكارییەكانی (ی.ن.ك)  بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە كەركوك لە چ ئاستێكدایە؟
- ئێمە وەك كادرانی  یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كەركوك هەمومان دابەشی سەر گەڕەك و ناوچەكان بووینەو خەریكی خۆ ئامادەكردنین بۆ بانگەشەو هەڵبژاردنەكە، كەركوك جیاوازی هەیە لەگەڵ شارەكانی تری عێراق، بەپێی یاسا رۆژی 14ی مانگ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات لە كەركوك،  ئێمەش هەموو پێداویستییەكانی هەڵبژاردنمان ئامادەكردووە، كادرەكانمان دابەشكردووە بەسەر هەموو ناوچەكان، بۆ ئەوەی بانگەشەی خۆمان بە باشترین شێوە دەستپێبكەین.

* لەكاتی بانگەشەكەدا، وەك یەكێتی زیاتر تەركیز لەسەر چی دەكەنەوە؟
- وەك یەكێتی تەركیز لەسەر مەسەلەی كوردایەتی و كوردبوونی كەركوك و شایستەی هەڵبژاردنی نەتەوەی كورد دەكەینەوە، جەخت لەم بابەتانە دەكەینەوە، ئەوەش بە خەڵك دەڵێین كە لە ساڵی 2003 بە دواوە، كە ئێمە وەك یەكێتی دەستی باڵامان هەبوو لە ئاوەدانكردنەوەی ئەمشارە، لە هەمانكاتدا لە پاراستنی ئاسایش و ئەمنیەتی خەڵك، ئێستاش لەو كاتەوەی كە كەركوك جارێكی تر چۆتەوە ژێر دەسەڵاتی عێراق، ژیانی خەڵك بە شێوەیەكی ترە، بۆیە دەبێت هەوڵبدەین بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوودا دەنگی كەركوك بگەیەنینە بەغدا.

* بانگەشەكە تەنها لە گەڕەكە كوردییەكان چڕ دەكەنەوە یاخود لە گەڕەكەكانی تری كەركوكیش بە هەمانشێوە دەبێت؟
- ئێمە حزبێكی تۆماركراوین لە لایەن عێراقەوە، لە هەموو شوێنێكی شاری كەركوك لە هەر شوێنێك بێت، بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆمان دەكەین، تەركیز دەكەینە سەر هەموو شوێنەكان، ئێمە كۆمیتەی رێكخستنی عەرەبی و توركمانیمان هەیە، لەگەڵ كلدو ئاشوری پەیوەندیمان هەیە، لە هەموو گەڕەك و ناچەكان بانگەشەی خۆمان دەكەین.

* پێتانوایە ئاست تەنگ بۆ كاندیدەكان لە كاتی بانگەشەكەدا دروست نابێت؟
- بەپێی ئەو دەستورەی كە لە عێراق هەیە، كاندیدەكانمان خۆیان كاندید كردووە، بۆیە هیچ كەس و لایەنێك بۆی نییە رێگر بێت لەبەردەم كاندیدەكانمان، چونكە چۆن بۆ كاندیدی توركمان و عەرەبێك دەرگا واڵایە بۆ ئێمەش هەروایە.

* دەنگدانی ئاوارەكان چۆن دەبێت؟
- بۆ ئاوارەكانی سلێمانی و گەرمیان و هەولێر سندوق دەبەینە ئەوێ و خەڵك دەتوانێ لەو شوێنانە دەنگی خۆی بدات، تائێستا كار لەسەر بابەتێكی لەو شێوەیە دەكەین.

* هەوڵەكانی هاتنەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك بەكوێ گەیشتوون؟
- ئەمریكا لەنێو ئەو بابەتەیە، هەوڵیداوە فشار لەسەر عێراق دروست بكات، چونكە دۆخی چواردەوری كەركوك و بابەتی ئەمنییەكەی باش و جێگیر نییە، بۆیە ئەگەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان بێتەوە ئەم ناوچانە دەتوانین بڵێین دۆخی كەركوك لە رووی ئەمنییەوە باشتر دەبێ، ئەم فشارە هەیە، بەڵام تائێستا عێراق لەبەردەمی هەڵبژاردندایە، هەر حیزب و لایەنێكی سیاسی لەم ناوچەیە  بیر لەوە دەكاتەوە چۆن دەنگی خەڵك بەدەستبهێنێت، بۆیە ئەم بابەتە لە ئێستادا بابەتێكە لە گفتوگۆدایە. 

* پێشبینیتان بۆ كوردو یەكێتی لەم هەڵبژاردنە چۆنە؟
- پێشبینیمان وایە كورد شایستەی هەڵبژاردنی خۆی بەدەستدێنێت، توركمان و عەرەبیش بە هەمانشێوە، ئێمە هەوڵدەدەین ئەو مافانەی كە هەمان بووە ئەو مافانە لە دەست نەدەین.

* دواتەت؟
- وەك یەكێتی داوادەكەین هەموو كوردێك  لە كەركوك كوردایەتی بكات، هەوڵبدەن هەموویان بچنەسەر سندوقەكانی دەنگدان، خەڵكێكی زۆر خۆی كاندید كردووە، كێیان بە دڵە دەنگ بەو كاندیدە بدەن.


‌ 2716 جار بینراوه‌
4/14/2018 7:38:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved