»  کوردستان
نرخی وەرگرتنی گەنم و جۆ كەمدەكرێتەوە



 نرخی وەرگرتنی گەنم و جۆی جوتیاران بە بەراورد بە ساڵی رابردوو كەمدەكرێتەوە، سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی جوتیارانیش دەڵێت:” دیاریكردنی ئەو نرخە زیانێكی زۆر لە جوتیاران دەدات”.
مەردان عەبدولڕەحمان، سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی جوتیارانی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لەمساڵدا بە بەروارد بە ساڵانی رابردوو نرخی وەرگرتنی گەنم لە لایەن سایلۆوە زۆر كەمكراوەتەوە”، ئەوەشیخستەڕوو:”نرخی گەنمی پلە یەك لە ئەمساڵدا تەنها 550 هەزار دینار دیاریكراوە، ئەمەش  لە كاتێكدایە ساڵی رابردوو لەسەروی 650 هەزار دینارەوە بووە”. 
بەوتەی سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی جوتیارانی كوردستان، ئەو نرخەی لە ئەمساڵدا دیاریكراوە زیانێكی زۆر لە جوتیاران دەدات و زۆر مەغدور دەبن بەو نرخە، هەروەها باسی لەوەشكرد:”تاوەكو ئێستاش نرخی كاتژمێریك كارپێكردنی دەڕاسە دیارینەكراوە، بەڵام لە ساڵانی رابردووشدا هەرگیز بەونرخە كار نەكراوەو كە لەوەزارەتەوە دیاریكراوە، بەڵكو هەمیشە زیاتریان وەرگرتووە”. 
مەردان عەبدولڕەحمان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”نرخی وەرگرتنی جۆ بە هەمانشێوەی گەنم لەلایەن وەزارەتەوە كەمكراوەتەوە بۆ نزیكەی 400 هەزار دینار”.
هاوكات راشیگەیاند:”لە ئەمساڵدا بەهەموو شێوەیەك زەرەی جوتیارەكانە كە گەنمیان چاندووە، چونكە لە كاتی خۆیدا بڕە پارەكەیان پێنادرێت”.





‌ 718 جار بینراوه‌
4/14/2018 7:39:16 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved