»  کوردستان
دۆخی خورماتوو بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت



دۆخی قەزای دوزخورماتوو بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت و بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینیش رایدەگەیەنێت:” گەڕانەوەی مەڵبەند بۆ قەزاكە، دەبێتە پشتیوانییەكی باش بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان”.
مەلا كەریم شكور، بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ) رایگەیاند:” هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، لەسەر یەك ئاست مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیانی  هەموو پێكاتەكان لە قەزای خورماتوو دەكەن بەبێ جیاوازی و ئەوەش وایكردووە دۆخی قەزاكە بەرەو ئارام بوونەوە بچێت “.
مەلا كەریم وتیشی:” گەڕانەوەی مەڵبەندی حەمرینی (ی.ن.ك) بۆ قەزای خورماتوو دەبێتە پشتیوانییەكی زیاتر بۆ هاوڵاتیانی كورد، ئەمەش وا دەكات خەڵكی زیاتر بگەڕێتەوە بۆ قەزاكە كە ئاوارەبوونە”.
باسی لەوەشكرد:” تائێستا نزیكەی (60%)ـی هاوڵاتیانی كورد گەڕاونەتەوە خورماتوو، كە لە رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر ئاوارەی شارەكانی هەرێم بوبوون”.
مەلا كەریم شكور لە بارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە وتی:” تەنها رەنگە نەتوانین بە ئاڵای كوردستانەوە بانگەشە بكەین لەناو شاردا، جگە لەوە بڕواناكەم رووبەڕووی هیچ ئاستەنییەك ببینەوە”.

‌ 41 جار بینراوه‌
4/14/2018 7:39:57 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved