»  کوردستان
پێش هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن خروقات تۆماركراوە



  پێش دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێك لە كاندیدانی لیست و قەوارەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بە ژمارەی خۆیان و لیستەكانیان بانگەشەیان دەستپێكردو بە وتەی وتەبێژی كۆمسیۆنی كەركوكیش چەندین خروقات تۆماركراون.
عەبدولباست دەروێش، لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو بڵاوكراوانەی كە لە رۆژانی رابردوو لەلایەن كاندیدەكانەوە بە ژمارەوە لە سۆشیال میدیاو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان  بڵاوكراونەتەوە سەرجەمیان خروقات و سەرپێچی بوونە”، ئەوەشیخستەڕوو:”خروقات و سەرپێچییەكانی سۆشیال میدیاش لە كومسیۆن تۆمار دەكەین و هەمان مامەڵەی سەرپێچییەكانی دیكەی لەگەڵدا دەكەین”. 
بەوتەی  لێپرسراوی راگەیاندنی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، كۆنتڕۆڵكردنی ئەو خورقاتانەی لە سۆشیال میدیا و تۆرە كۆمەڵایەتیەكان دەكرێت، ئاستەمە بتوانین سەرجەمیان كۆنترۆڵ بكەین، چونكە بەشێكیان بە ناوی خوازراوە وە تەشهیر بە كاندیدانی دیكە دەكەن، هەروەها  باسی لەوەشكرد:”سكاڵا دژی چەند كاندیدێك تۆمار كراون و سەرجەمیان رەوانەی كۆمسیۆنی باڵا كراون و بەمەبەستی لێپرسینەوەو سزادانیان”. 
عەبدولباست دەروێش، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”ئەگەر سەرپێچییەكانی سۆشیال میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كەسانی ناسراو بن ئەوە سزادەدرێن”، وتیشی:”سزادانەكانی كۆمسیۆن خۆی لە سزادانی ماددی دەبینێتەوە، ئەگەر سەرپێچییەكی دیاریش بێت ئەوە دەگاتە حاڵەتی دوورخستنەوەی ئەو كاندیدەش”. 

‌ 62 جار بینراوه‌
4/14/2018 7:41:10 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved