»  کوردستان
گەنجێكی عەرەب لە پێناو خێزانێكی كورد گیان لەدەست دەدات
 رەوان تاڵیب


مامی عەلی: 
كوڕەكەمان لە پێناو بەرگریكردن لە برایەتی كەركوكییەكان شەهید بوو


 شەوی دووشەمەی رابردوو  پێنج چەكداری نەناسراو هەڵدەكوتنە سەر ماڵی هاوڵاتیەكی كورد لەگەڕەكی راپەڕینی شاری كەركوك، لەدوای بردنی چەند كەلوپەلێكی ماڵەكە، یەكێك لە دراوسێكانی بەناوی عەلی نەجەفی  كە بە نەتەوە عەرەبە  بەهانای ماڵەكە كوردەكەوەدەچێت و دەبێتە قوربانی سەلامەتی و ئەو ماڵەو دەدرێتە بەر دەستدرێژی گولەی ئەو چەكدارانەو گیان لەدەست دەدات.
سەڵاح حەسەن، مامی عەلی نەجەفی لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”شەهیدبوونی برازاكەم پەیامێكی روونە بۆ سەرجەم سیاسییەكان كە برایەتی لە نێوان كوردو عەرەب و هەموو پێكهاتەكاندا هەیە”، روونیشیكردەوە:”برازاكەی منیش بەرگریكرد لەو برایەتیەو خۆی كردە قوربانی ئەو دراوسێ كوردەكەی، ئەوەش پەیامێكی روونە بۆ سیاسییەكان كە چ لەهەولێر بن یاخود لە بەغداد”. 
عەقید ئەفراسیاو كامیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”ئەو چەكدارانە پێنج كەس بوونە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ كەسێكیان دەستگیر نەكراون”، ئەوەشیخستەڕوو:”ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپترای بێ تابلۆیان پێ بووە”. 
بەوتەی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك، رووداوەكە بەو شێوەیە بووە ئەو چەكدارانە چونەتە ماڵێَكی دراوسێی عەلی نەجەفی و  داوای چەك و چەند كەلوپەلێك و ناسنامەیان كردووە، ئەویش ویستویەتی بزانێ ئەوانە كێن و بیاناسێت، بەڵام دەستڕێژی گوللەیان لێكردووە بەو هۆیەوە بە سەختی برینداربووە”، وتیشی:”لەدوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە”. 
عەقید ئەفراسیاو كامیل، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”عەلی نەجەفی، لە پێناوی ماڵە دراوسێكەیدا شەهید بووە”، وتیشی:”تیمەكانمان بەردەوامن لە لێكۆڵینەوە  لەو رووداوە بۆ دەستگیركردنی ئەو چەكدارانە”.

‌ 934 جار بینراوه‌
4/14/2018 7:41:55 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved